http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather

 

پێشکەشە بەسەرجەم هاورێیان 

ئەمە یەکێکە لە تازەترین بەرهەمەکانى 

مامۆستا عەدنان کەریم 

 

به سته 

ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە 

روو لەلاى من کە بە جامى بادەوە 

موشتەرى وەک من لە مەیخانئ کەمن 

زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێخەمن 

مەى حەڵاڵە بۆ منى وێرانە ماڵ 

بۆ منى سەر گەشتەو رووت و رەجاڵ

بۆمنى بابردەلەى گردەنشین 

بۆ منى دڵ پڕ لە ناسۆر و برین 

بۆ منى ئاوارەو دوورە وەتەن 

بولبولى بئ بەش لە گوڵزار و چەمەن 

نابئ قەد ناڵەى جودایى بئ ئەسەر 

جا چ نەى بیکا چ پیاوى دەربەدەر 

بۆیە ناڵەم تێکەلى نەى کردووە 

شیوەنێکم پێیە نەى نەیکردووە 

لێمگەرئ بادەربڕم سۆزى دەروون لێمگەرئ با هەڵوەرێنم ئەشکى روون 

 

هۆنراوەى : هێمن 

عــــود : عەدنان کەریم 

دەفــــ : کارزان محمود 

 



Writing at: 14 / 7 / 1391برچسب:مامۆستا عەدنان کەریم,شێعر,هێمن,هه‌واڵ,وینه,ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە ,Time: By: محمد پیش بینی| |


ده‌هه‌مین فێستیڤالی سه‌رانسه‌ری چیرۆک له‌ بانه‌

ده‌یه‌مین ڤێستیڤالی سه‌رانسه‌ری چیرۆکی بانه‌ رۆژانی17 و 18ی ره‌شه‌مه‌ی ئه‌مساڵ له‌ شاری بانه‌ به‌ڕێوه‌ ده‌چێ.

به‌ گوێره‌ی زانیارییه‌کان، ده‌هه‌مین فێستیڤالی چیرۆک له‌ پێنج به‌شی جۆراوجۆر دا به‌ڕێوه‌ ده‌چێ که‌ بریتین له‌:کورته‌ چیرۆک، رۆمان، لێکۆڵینه‌وه‌، ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له‌ ئه‌ده‌بیاتی چیرۆک له‌ هه‌شتاکان دا، به‌شی تایبه‌تیمناڵان و مێرمناڵان.

له‌ به‌شی کورته‌ چیرۆک دا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ وه‌رده‌گیردرێن که‌ به‌ زمانی کوردی و فارسی له‌ سه‌ره‌تای پاییزی ئه‌مساڵه‌وه‌ تا مانگی رێبه‌ندان نووسراون.

له‌ به‌شی رۆمانیش دا ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ وه‌رده‌گیردرێن که‌به‌شداریان له‌ فێستیڤالی تردا نه‌کردبێ و ته‌مه‌نی نوسه‌ره‌کانیان له‌ 14 بۆ 35 ساڵ بێ.

به‌ پێی بانگه‌وازی ده‌هه‌مین فێستیڤالی سه‌رانسه‌ری چیرۆک له‌بانه‌، دوایین مۆڵه‌ت بۆ ناردنی بابه‌ته‌کان رۆژی پێنجشه‌ممه‌ 20ی رێبه‌ندانه‌.

NNS ROJ



Writing at: 29 / 1 / 1391برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


بیوگرافی عثمان رحمان زاده

نوشته شده در آبان ۶, ۱۳۹۰

استاد عثمان رحمان‌زاده ملقب به پدر ژپتوی ایران

سال ۱۳۳۵ در روستای حمامیان شهرستان بوکان چشم به جهان گشود و در دامن سیمینه‌رود رشد و بالندگی یافت.
وی اکنون سال‌هاست که در روستای ناچیت در نزدیکی زادگاهش می‌زید و به شغل بنایی و کشاورزی مشغول است. رحمان‌زاده خانواده‌ای با ۸ فرزند (۳ دختر و ۵ پسر) دارد و علی‌رغم اینکه تحصیلات ابتدایی دارد، از سال ۱۳۶۷ به صورت خودآموخته به ساخت پیکره‌های چوبی می‌پردازد.
رحمان‌زاده تاکنون بیش از ۱۴۰۰ پیکرة چوبی به شیوة رئالیستی از رسوم و آداب مردم کردستان، طبیعت، فولکلور و شخصیت‌های منطقه ساخته است و از این آثار نمایشگاه‌های بسیاری برگزار کرده است که می‌توان به موارد زیر اشاره کرد:
1.    آذرماه ۱۳۷۶، سقز.
2.    اردیبهشت‌ماه ۱۳۸۲، دانشگاه علم و صنعت، تهران.
3.    خردادماه ۱۳۸۲، کوی دانشگاه تهران، تهران.
4.    اردیبهشت‌ماه ۱۳۸۳، دانشگاه بین‌المللی امام خمینی، قزوین.
5.    ۲۰۰۴میلادی، موزة ئه‌منه سوره‌که، سلیمانی، کردستان عراق.
6.    نوروز ۱۳۸۵، مجتمع فرهنگی ـ هنری صلاح‌الدین ایوبی، بوکان.
7.    اردیبهشت‌ماه ۱۳۸۵، آموزش و پرورش جوانرود.
8.    اردیبهشت‌ماه ۱۳۸۶، آموزش و پرورش پاوه.
9.    خردادماه ۱۳۹۰، مجتمع فرهنگی ـ هنری سیمرغ، بوکان.
10.    شهریورماه ۱۳۹۰، برج میلاد، تهران.
11.    مهر ۱۳۹۰، فرهنگسرای …..، تهران.
12.    بسیاری نمایشگاه‌های دیگر در شاهین‌شهر اصفهان، خانه جوان ارومیه، شهرهای بانه و سنندج، دانشگاه شهید باهنر کرمان، دانشگاه شیراز و …



پدر ژپتوی ایران
 استاد عثمان رحمان‌زاده، کارگردان پیکرک‌های چوبی
مرکز پژوهش‌های تعطیلات نو – گویی کارگردان است. خودش فیلم‌نامه می‌نویسد، بازیگرهایش را انتخاب می‌کند، صحنه‌آرایی می‌کند، تهیه‌کنندگی را بر عهده می‌گیرد و نهایتا فیلم را به روی صحنه می‌آورد. جالب این‌که همه این‌ها را در ذهنش انجام می‌دهد.
برای دیدار او به استان آذربایجان غربی و شهر بوکان سفر کردیم. شهری که زادگاه هنرمندانی همچون “خاتوزین” (بانوی سفال‌گر)، “حسن زیرک” (خواننده)، “قادر عبدالله زاده” (نوازنده) و “سواره ایلخانی زاده” (شاعر) است که متاسفانه هیچ کدام امروز زنده نیستند.
استاد عثمان رحمان‌زاده 55 ساله و شغل اصلی‌اش بنایی است. علاقه وافری به ساخت پیکرک‌های چوبی دارد. خواندن و نوشتن نمی‌داند و هرگز تحت تعلیم قرار نگرفته. 5 پسر و 3 دختر دارد و تنها کوچک‌ترین دخترش به کارهای پدر علاقه نشان می‌دهد. خودش می‌گوید که فعالیت پیکرتراشی را از 10 سالگی شروع کرده و قادر است با ساخت پیکرک‌های چوبی، سبک زندگی هر قوم و طایفه‌ای را در معرض نمایش قرار دهد.
در یک کلام، استادعثمان رحمان‌زاده، هزاران پینوکیو ساخته و به آن ها جان بخشیده.
ذهن تصویری فوق‌العاده‌ای دارد. به کارهایش که نگاه کنید جزییات فراوانی در آن‌ها می‌بینید که دقت نظرش را نمایان می‌کند. او فقط پیکرک‌ها را نمی‌سازد، بلکه قبل از ساخت در ذهنش برایشان سناریو دارد و بعد از ساخت هم برای نمایش آن‌ها، صحنه‌های مختلف را کارگردانی می‌کند. همه پیکرک‌ها طوری ساخته شده‌اند که گویی با هم ارتباط برقرار می‌کنند و میانشان دیالوگ رد و بدل می‌شود.  او این پیکرک‌ها را داخل آدم حساب می‌کند
منبع:http://www.pedarjepeto-iran.com

هنرمند بوکانی به منظور نمایش فرهنگ و آداب و رسوم ملت کُرد اقدام به برپایی نمایشگاه آثار پیکره‌تراش از جنس چوب، سنگ و گل نموده است.

نمایشگاه هنرمند، "عثمان‌رحمان‌زاده" با موضوع زندگی روزمره‌ی مردم مناطق کُردنشین ایران و در قالب مجسمه‌های چوبی در میدان شهرک فرهنگیان شهرستان بوکان پذیرای علاقمندان و عموم مردم می‌باشد.

بخشی از نمایشگاهِ "پدر ژپتوی ایران" اختصاص به وقایع دلخراش و ضد انسانی بمباران‌شیمایی حلبچه توسط رژیم بعث عراق خواهد بود.

عثمان رحمان‌زاده در سال 1335 خورشیدی در روستای "حمامیان" شهرستان بوکان متولد و از سال 1367 بصورت خودآموخته اقدام به ساخت 1400 پیکره‌چوبی در نحله‌ی "رئالیستی" نموده است.

این هنرمند کُرد که به گفته‌ی وی هربار و پس از پایان نمایشگاه، من و مجسمه‌هایم نیز از سوی مسئولان به فراموشی سپرده می‌شوم
نمایشگاه آثار هنری این هنرمند بوکانی تا 15 فروردین‌ماه سال جاری دایر بوده است.

عثمان‌رحمان‌زاده هم‌اکنون در روستای "ناچیت" از توابع بوکان به شغل کشاورزی مشغول می‌باشد.





Writing at: 17 / 1 / 1391برچسب:عثمان رحمان‌زاده ملقب به پدر ژپتوی ایران ,,Time: By: محمد پیش بینی| |


"ئازاد یونسی" کوڕی"ئیبراهیم یونسی" ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کۆچکردووی کورد ، باسی بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێکی باوکی کرد .

به‌پێی هه‌واڵی"کوردپرێس" ، ئازاد یونسی وتی: ڕێوڕه‌سمی چله‌ی خوالێخۆشبوو"ئیبراهیم یونسی" له‌ ڕۆژی16ی مارس له‌ شاری"بانه‌" به‌ڕێوه‌ ده‌چێت .

ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی"نیگاه‌" له‌ ئێران ، هه‌وڵیه‌تی به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا یونسی بۆ به‌شداری له‌ پێشانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کتێبی تاران ، سه‌رله‌نوێ له‌چاپ بداته‌وه‌ .

له‌م ئاراسته‌دا ، ئازاد یونسی ئاماژه‌ی کرده‌‌ بڵاوکردنه‌وه‌ی دوو به‌رهه‌می بڵاونه‌کراوه‌ی باوکی و ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌رهه‌مه‌ ئێستا له‌ قۆناخی ئیداری دایه‌و به‌م زووانه‌ ده‌گاته‌ ده‌ستی هۆگرانی به‌رهه‌مه‌کانی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم یونسی .

 

radio sorani


http://awenakurd.loxblog.ir/post/307/بڵاوکرانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی به‌رهه‌مه‌کانی"ئیبراهیم یوونسی".htm%0A From: http://awenakurd.loxblog.ir">


Writing at: 2 / 1 / 1391برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


گۆڤاری "هایا" که‌ وه‌رزنامه‌یه‌کی فه‌رهه‌نگی، فێرکاری و توێژینه‌وه‌ییه‌، دواڕۆژانی ڕه‌شه‌ممه‌ی ئه‌مساڵ هاته‌ بازاڕه‌وه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵده‌ریی کوردپرێس، له‌ ژماره‌ی یه‌که‌می ئه‌م گۆڤاره‌دا ، بابه‌تگه‌لێک له‌ "جه‌لال مه‌له‌کشا"، "عه‌تا نه‌هایی"، دوکتۆر "ئومید وه‌رزه‌نده‌"، "محه‌ممه‌د ساڵح سوزه‌نی"، "ڕه‌زا عه‌لی پوور"، "به‌یان عه‌زیزی"، "عادڵ قادری"، ناسر وه‌حیدی"، "عه‌بدولعه‌زیز مه‌ولوودی، دوکتۆر "مونسوور ساعی"، "محه‌ممه‌د ڕه‌مه‌زانی"، "ئه‌مین گه‌ردیگلانی" و "ئیبراهیم عه‌بدوڵڵا زاده‌" ده‌بیندرێت.

له‌ یه‌که‌م ژماره‌ی ئه‌م وه‌رزنامه‌یه‌دا که‌ پێشکه‌ش کراوه‌ به‌ خوالێخۆشبوو ئیبراهیم یونسی، بۆ یه‌که‌م جار وه‌رگیڕدراوی کوردیی به‌شيی یه‌که‌می ڕۆمانی ئولیت له‌ 35 لاپه‌ڕه‌دا بڵاو بۆته‌وه‌.

بابه‌ته‌کانی ئه‌م گۆڤاره‌ به‌ گشتی، ڕاپۆرت، وتار، ڕه‌خنه‌، چیرۆک و وتووێژ ده‌گرێته‌وه‌ که‌ شیعرێکیش به‌ یادی دوکتۆر یونسی، تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی زمان و وه‌رگێران، وتارێک سه‌باره‌ت به‌ گۆڤاره‌ خۆجێیه‌کان، ڕه‌خنه‌ی ئه‌ده‌بی له‌ نووسینی دوکتۆر "ناسر فه‌کوهی" سه‌باره‌ت به‌ شوناس و نه‌ته‌وه‌ له‌و بابه‌تانه‌ دێنه‌ ئه‌ژمار.

به‌ڕێوه‌به‌ری گۆڤاری "هایا" "ئازاد مه‌حموودی" و ئه‌نجومه‌نی نووسه‌رانیشی "مه‌هدی خون دڵ"، "ئیبراهیم محه‌ممه‌د حسێنی"، "حامد کۆنه‌پۆشی" "ئه‌نوه‌ر ڕۆشه‌ن" و "ڕه‌ئوف جیهانی"ن.

نووسینگه‌ی ئه‌م گۆڤاره‌ له‌ مه‌ریواندایه‌.

"هایا" دووه‌مین گۆڤاری شاری مه‌ریوان دێته‌ ئه‌ژمار.

وه‌رزنامه‌ی دیکه‌ی ئه‌م شاره‌ "زرێبار"ه‌ به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی "عادڵ محه‌ممه‌د پوور".

"هایا" به‌ تیراژی 2000 به‌رگ و به‌ نرخی 2000 تمه‌ن بڵاو بۆته‌وه‌.

 radio sorani

 


http://awenakurd.loxblog.ir/post/305/"هایا" هاته‌‌ ڕیزی گۆڤار و بڵاوڤۆکه‌کانی کوردستان.htm%0A From: http://awenakurd.loxblog.ir">


Writing at: 2 / 1 / 1391برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


خهڵاتی باشترین فیلمی بڵندی سینهمایی فستیڤاڵی نێودهوڵهتی دیجیتاڵی هێندستان، بهخشرایهفیلمی" كوێستانی قهندیل"

 

فیلمی سینهمایی "كوێستانی قهندیل" لهدوانزههمین بهشداری خۆیدا لهفستیڤاڵهنێودهوڵهتیهكان ، لهبهشی كێبهركێی فستیڤاڵی نێودهوڵهتی فیلمی دیجیتاڵی هێندستان خهڵاتی باشترین فیلمی وهرگرت.

لهم فستیڤاڵهدا، سهدوسی فیلم له‌ 55 ووڵاتی دونیا و لهچهند بهشی جیاوازدا نمایش كران .

فیلمی كوێستانی قهندیل، لهدهرهێنانی تهها كهریمی و بهرههمی وهزارهتی رۆشنبیری حكومهتی ههرێمی كوردستان-بهرێوهبهرایهتی سینهمای سلێمانی ،باسی چوارنهتهوهی كورد و تورك و عهرهب و فارس دهكات كهبهدرێژایی دهیان ساڵ لهكوێستانی قهندیل بهر یهك دهكهون. بهچوار زمان قسهئهكهن و بهیهك زمان ئهگرین و رهنج ئهبینن،وهكیهك هیلاكن،وهك یهك ماندوون و ... بهیهك زمان فرمێسك ئهرێژن!

شانۆكاری ناسراوی كورد، دكتۆر قوتبهدین سادقی،سترانبێژی باكووری كوردستان جومهرد قارهمان و گۆرانیبێژ عهینهدین مهریوانی،شێوهكاری عهرهب خاتوو لهمیاحسێن و ئهكتهری میوان كامهران رهووف ،كهمال جهلال قادر و چهندین ئهكتهری


Writing at: 2 / 1 / 1391برچسب:كوێستانی قه‌ندیل,هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


په یکی شادی که وته به ر ده ستی خوێنه ران ئه م کۆمه ڵه شیعره هی ساڵه کانی 73 هه تاوی تا 84 هه تاویه کۆی 11 ساڵ شیعری منی تێدایه پێش که ش به هه موو دڵسۆزانی ئه ده بی کوردی له هه ر چوار پارچه ی کوردوستان

http://www.facebook.com/saeid.najjari.aso



Writing at: 15 / 12 / 1390برچسب:ماموستا ئاسو,هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


"ده‌شتی سووتاو" که‌ ناوچه‌یه‌کی به‌ربڵاوی پڕ ته‌پۆڵکه‌ به‌ به‌رینایی 400 هێکتاره‌ له‌ گوندی "حه‌مامیان" ی‌ سه‌ربه‌ شاری بۆکان، ساڵانه‌ ده‌بێته‌ میوانداری20 تا 25 جۆره‌ له‌م باڵنده‌گه‌له‌.

 

چرگ، باڵنده‌یه‌که‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ی چرگه‌کان که‌ له‌ ده‌شتی بێ دار و دره‌خت، زه‌وی و زاری تۆڵکه‌یی و مه‌زرای به‌ربڵاوی پڕ گژ و گیادا ده‌ژیت.

ئه‌م باڵنده‌یه‌ مل و لاقی درێژه‌، باڵ و ده‌نووکی پان و په‌ڕ و باڵی ڕه‌نگامه‌ییه‌ و له‌سه‌ر عه‌رد هێلانه‌ ساز ده‌کات.

چرگ له‌ وه‌رزی به‌هاردا هێلکه‌ ده‌کات و هه‌ر جاره‌یش دوو تا چوار هێلکه‌ ده‌کات؛ پاش 25 تا 27 ڕۆژ جووجه‌ڵه‌کانی سه‌ر له‌ هێلکه‌ ده‌ردێنن.

چرگ، یه‌کێکه‌ له‌ گه‌وره‌ترین باڵنده‌کانی ئێران و له‌ باری قه‌ڵافه‌ت و شێوازه‌وه‌ زۆر له‌ قه‌ل ده‌چێت. درێژایی جه‌سته‌ی ده‌گاته‌ مه‌ترێک و کێشیشی ده‌گاته‌ 15 کیلۆگرام.

ئه‌م باڵنده‌یه‌ زۆر هه‌ستیاره‌ و زوو ده‌فڕێ و زۆریش به‌ پارێزه‌ و هه‌رچه‌نده‌ خاوه‌نی توانایه‌کی باڵای فڕینه‌ به‌ڵام گه‌ر به‌ره‌وڕووی مه‌ترسییه‌ک بێته‌وه‌ یان هه‌ڵدێت یان خۆی ده‌شارێته‌وه‌.

له‌ ئێراندا ئێستا ده‌شتی "سووتاو"ی بۆکان، گرینگترین ژینگه‌ی چرگه‌. ئه‌م شوێنه‌ له‌به‌ر ڕه‌وشی باش و که‌م وێنه‌ی بووه‌ به‌ گرینگترین ژینگه‌ی باڵنده‌ی ده‌گمه‌نی "چرگ "له‌وڵاتدا.

 

 


http://awenakurd.loxblog.ir/post/203/"ده‌شتی سووتاو"ی بۆکان ژینگه‌ی په‌له‌وه‌ری ئه‌فسانه‌یی چرگ.htm%0A From: http://awenakurd.loxblog.ir">


Writing at: 8 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


ستاك فیلم بهشداری لهفێستیڤاڵی جهیپووری هیندستان دهكات

 

 12/Jan/14

(PNA) ـ كۆمپانیای بڵاوكهرهوهی فیلمی "ستاك فیلم"ی شاری سنه، بهچوار كورتهفیلم بهشداری لهچوارهمین خولی فیستیڤاڵی نێونهتهوهیی فیلمی جهیپوور لههیندستان دهكات.

"ستاك فیلم" بهسهرپهرهستی خاتوو (ڤیدا ساڵحی) و بهبهرپرسیاریی سینهماكاری كورد (سهتار چهمهنی گوڵ)، بهچوار كورتهفیلم لهدهرهێنانی سینهماكارانی كورد و ئێرانی بهشداری لهچوارهمین خولی فیستیڤاڵی نێونهتهوهیی فیلمی جهیپوور دهكات.

بهرپرسانی چوارهمین خولی فیستیڤاڵی نێونهتهوهیی فیلمی جهیپوور، بهفهرمی بانگهێشتی(سهتار چهمهنی گوڵ) و (ڤیدا ساڵحی) كردووه، تاكوو لهرۆژانی بهڕێوهچوونی ئهم فیستیڤاڵهدائامادهبن.

ئهم فیلمانهی كهلهلایهن كۆمپانیای بڵاوكهرهوهی فیلمی"ستاك فیلم" بۆ چوارهمین خولی فیستیڤاڵی نێونهتهوهیی فیلمی جهیپوور رهوانهكراون و لهبهشهجۆراوجۆرهكانی ئهم فیستیڤاڵهدا نمایش دهكرێن، بریتین له‌: كورتهفیلمی "دهنگهنهبینراوهكان" لهدهرهێنانی (فهرزین كهریم) لهههرێمی كوردستان، كورتهفیلمی "گوڵهكانیمریهم" لهدهرهێنانی (روحوڵڵا ئهكبهری) لهشاری ئیلام، كورتهفیلمی "چاڵی ئاولهدهرهێنانی (شههرام بهدهخشانی مێهر) لهشاری تاران، كورتهفیلمی "خرت وهكوو گوێز" لهدهرهێنانی (مریهم وهیس مورادی) لهشاری تاران.

"ستاك فیلم"ی سنهیهكێكهلهكۆمپانیا بهرچاوهكانی بڵاوكردنهوهی فیلم لهئاستی ئێران و جیهاندا كهفیلمهكانی سینهماكارانی كورد و بیانی لهفیستیڤاڵهكانی سهرتاسهری جیهانبهشێوهیهكی پرۆفیشناڵ بڵاودهكاتهوهو نوێنهری تهواوی فیستیڤاڵهفیلمهكوردییهكانهلهئێران.

ئهم فیستیڤاڵهبهبهشداری كۆمهڵێك فیلم لهدهرهێنانی سینهماكارانی سهرتاسهری جیهان لهچهندین بهشی جۆراوجۆر لهرۆژانی 27 تا 31ی كانوونی دووهم/ یهیانهری 2012 لهشاری جهیپوور لههێندستان بهڕێوهدهچێت.

پیامنێر

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا، گرانبه‌هاترین كتێبی جیهان

12/Jan/11

(PNA) – به‌رگێك له‌ گرانبه‌هاترین كتێبی جیهان، كه‌ شاكاری جۆن جێمز ئادۆبونه‌ و سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له‌ژێر ناوی باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا چاپكراوه‌، كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مه‌زاد ده‌كرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ به‌ 10 ملیۆن دۆلار بفرۆشرێت. به‌ گوێره‌ی هه‌واڵی ماڵپه‌ڕی"رادیۆی ده‌نگی ئه‌مه‌ریكا"، ئه‌م كتێبه‌ كه‌ 435 وێنه‌ی له‌ئه‌ندازه‌ی راسته‌قینه‌ی باڵنده‌ی جۆراوجۆر له‌خۆگرتووه‌، وێنه‌كانی به‌ ده‌ست ره‌نگكراون. له‌ ئێستادا ته‌نیا 120 به‌رگی ئه‌م كتێبه‌ له‌ سه‌رتاسه‌ری جیهان ماوه‌ كه‌ به‌ ئه‌گه‌ری زۆر ده‌بێت 107 به‌رگیان له‌ رێكخراوه‌كان و كتێبخانه‌كان بن. به‌ گوێره‌ی رۆژنامه‌ی گاردییه‌ن،دوایین به‌رگی كامڵی ئه‌م كتێبه‌كه‌ ساڵی 2010 مه‌زادكراوه‌، به‌11 ملیۆن دۆلار فرۆشرا و ریكۆردی گرانبه‌هاترین كتێبه‌كانی جیهانی شكاند. ئه‌و به‌رگه‌ی كه‌ بڕیاره‌ كۆتایی ئه‌م مانگه‌ مه‌زاد بكرێت، ساڵی 1838 ماوه‌یه‌كی كه‌م دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی، كه‌سێكی ئه‌مه‌ریكایی كڕیبووی. سه‌نته‌ری مه‌زادی كریستی كه‌ به‌رپرسی مه‌زادی ئه‌م كتێبه‌ به‌نرخه‌یه‌، له‌ بروشوری مه‌زادی كاڵاكانیدا به‌های ئه‌م كتێبه‌ی له‌ نێوان 7 تا 10 ملیۆن دۆلار دیاریكردووه‌. هه‌ر بۆیه‌ش ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایان پێیانوایه‌ كه‌ له‌وانه‌یه‌ ئه‌م كتێبه‌ به‌ زیاتر له‌ 11 ملیۆن دۆلاربفرۆشرێت و رێكۆردی ئه‌و به‌رگه‌ی كتێبه‌كه‌ بشكێنێت كه‌ ساڵی 2010 به‌ 10 ملیۆن دۆلار فرۆشرا. ئه‌م كتێبه‌ به‌نرخو پڕبه‌هایه‌ دووره‌ له‌وه‌یه‌كه‌ له‌ ژێر كارگه‌ریی قه‌یرانی ئابووریی به‌های دابه‌زێت. ئه‌م كتێبه‌ كه‌ له‌ ئه‌ندازه‌ی زۆر گه‌وره‌ به‌ پانی و درێژیی نزیك به‌مه‌ترێك و له‌ چوار به‌رگدا چاپكراوه‌، به‌رهه‌می كار و تێكۆشانی جۆن جێمز ئادۆبونه‌ له‌ ساڵانی 1827 تا 1838. جۆن جێمز بۆ دیتن و توێژینه‌وه‌ی باڵنده‌ ئه‌مه‌ریكاییه‌كان، له‌ زێدی خۆیفه‌ڕه‌نسا رۆیشت به‌ره‌و كیشوه‌ری ئه‌مه‌ریكا. به‌بڕوای ژماره‌یه‌ك له‌ شاره‌زایان ئه‌م كتێبه‌ له‌ سه‌رده‌می خۆیدا باشترین و كامڵترین سه‌رچاوه‌ بووه‌ له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك له‌ باڵنده‌كانی ئه‌مه‌ریكا. به‌ هۆی وێنه‌كان و ته‌واوكاریی ره‌نگكردنیان به‌ ده‌ست، ئه‌م كتێبه‌ شتێك زیاتره‌ له‌ كتێبێكی ئاسایی و له‌وانه‌شه‌ به‌های مادی و جوانیناسییه‌كه‌یه‌تیی كه‌ كردوویه‌تیی به‌ به‌رهه‌مێكی پڕبه‌های هونه‌ری تاوه‌كو كتێبێكی گیانه‌وه‌رناسیی. ئه‌ندازه‌ و كێشی ئه‌م كتێبه‌ ئه‌وه‌نده‌یه‌ كه‌ بۆ هه‌ڵگرتنی هه‌ر به‌رگێكی، یان هه‌ڵدانه‌وه‌ی هه‌ر لاپه‌ڕه‌یه‌كی به‌لای كه‌م پێویستیی به‌ دوو كه‌سه‌. پیامنیر



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


محەممە‌د و ئەسرا زۆرترین ناو لەنێو منداڵانی مەهابادی

سەرۆکی ئیدارەی سەبتی ئەحوالی مەهاباد وتی : ناوەکانی محەممەد لەنێوکوڕان و ئەسرا لەنێو کچان، زۆرترین ناو لەنێو منداڵانی ئەو شارە بووە.

 یووسف میکاییلی ، لە وتووێژ لەگەڵ کورد پرێس، وتیشی: لەسەرجەم یەک هەزار و شەشسەدوچل منداڵی کوڕێک کە ئەمساڵ لەدایک بوونە "محەممەد"زۆرترین ناوی بە خۆی تەرخان داوە.

ئەو هەروەها وتیشی: لەنێو کچانیش دا لەسەرجەم هەزار و شەشسەد و یازدە کچکە لە دایک بوونە لەم شارە " ئەسرا" زۆرترین ناو بووە.

ئەو وتیشی: لە ئازەربایجانی ڕۆژاوا، لەنێو کوڕان دا ناوی " محەممەد"،"عەلی"،"ئەمیرحسێن" زۆرترین ژومارە و لەنێوکچانیش دا ناوگەلێکی وەک" فاتمە"،"زەهرا"و"ستایش" زۆرترین ناوگەلێک بوونە کە دانراون.

radio sorani


 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

كۆرِێكی رێزلێنان بۆ (عوسمان ههورامی) ساز دهكرێت

 12/Jan/03

(PNA)- كۆرِێكی رێزلێنان بۆ گۆرانیبێژی ناسراو (عوسمان ههورامی) لهشاری مهریوان سازدهكرێت.

ئهم چالاكییهله‌ 8 ئادار/ مارس 2012، لهلایهن ناوهندی فهرههنگی- هونهریی ڤهژین (مهریوان) بۆ پاراستنی چاندی ناوچهو شیكاری زانستیانهی موزیكی ههورامی ساز دهكرێت.

رێكخهرانی ئهم چالاكییهلهراگهیهندراوێكدا كهكۆپییهكی دهست ئاژانس و رادیۆی پهیامنێر كهوتووه، تێیدا داوا لههونهرمهندان، نووسهران،توێژهران كراوه، وتارهكانیان بۆ نووسینگهی ئهو كۆرِهرێزلێنانهبنێرن كهلهشێوهی كۆنگرهیهك بهرِێوهدهچێت.

ئهم تهوهرانهیش بۆ كۆنگرهكهدیاری كراون: "شیكاریی و لێكدانهوهی گۆرانییهكانی مامۆستا (عوسمان) ههورامی)"،"رهوتی مێژوویی گۆرانیبێژیی موزیكی ههورامی"، "ههڵسهنگاندن و بهراوردی تایبهتمهندییهكانی و تهكنیكهكانی موزیكی ههورامی لهگهڵ موزیكی ئێرانی و موزیكی كلاسیكی رۆژئاوا"، "لێكدانهوهی كۆمهڵناسیانهو مرۆڤناسیانهی موزیكی ههورامی" و "خهسارناسیی گۆرانی و موزیكی ههورامی".

وتارهكان دهبێت بهزمانی كوردییان فارسی بێت و لهرێگهی ئیمهیلی كۆنگره‌ hemayesh@vejin.org یان نووسینگهی كۆنگرهبهدهست رێكخهرانی كۆنگرهدهگات.

(عوسمان ههورامی) یهكێك لهگۆرانیبێژهمیللییهناسراو دیارهكانی ناوچهی ههورامانه‌.

پیامنیر

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


 دیوانی شاعیرانی عێراقی بۆ جاری دووهم لهئێران چاپ دهكرێت

12/Jan/04

(PNA) ـ دیوانی شیعری "پاشماوهی وڵاتهكهم" بهرههمی شاعیرانی عێراقی، بۆ جاری دووهم لهئێران چاپ دهكرێت.

لهرۆژانی داهاتوودا دیوانی شیعری"باقیماندهوتنم" واته‌ "پاشماوهی وڵاتهكهم" كهههڵبژاردهیهكهلهبهرههمهكانی شاعیرانی هاوچهرخی عێراقی و سهبارهت بهرهنج و ئازار و مهینهتهكانی خهڵكی عێراقهلهسهردهمی حكومرِانی سهدام حوسن و جهنگهكان و ئهو شڵهژان و ئاوارهیی و سهرلێشێواوییهكهئهو وڵاتهلهو ساڵانهی دواییدا پێیدا تێپهڕیوه، بۆ جاری دووهم لهئێران چاپ و بڵاودهكرێتهوه‌.

سهرجهمی شیعرهكانی ئهو دیوانی شیعرهبریتین لهبهرههمهكانی گروپێك لهشاعیرانی هاوچهرخی عێراقی كهلهلایهن خاتوو فهریدهحهسهن زاده‌ (موستهفهوی) ههڵبژێردراوهلهزمانی ئینگلیزییهوهوهریگێڕاوهتهسهر زمانی فارسی و پێداچوونهوهی دهق لهلایهن محهمهد سادق و چهندین كهسی دیكهئهنجام دراوهو چاپ یهكهمی لهساڵی 2009 لهلایهن دهزگای چاپ و بڵاوكردنهوهی نیگاهلهئێران بهرێژهی 1650 دانهی لێ چاپ و بڵاوكرایهوه‌.

ههروهها بهدهیان ناونیشانی شیعری شاعیرانی هاوچهرخی عێراقی و پێشهكی وهرگێڕ و چهندین هۆنراوهو پارچهههڵبهستی نوێ و دیمانهیهك لهگهڵ سوههیل نهجم شاعیر و وهرگێڕی عێراقی لهخۆ گرتووه‌.

هۆنراوهكانی ئهو كتێبهتایبهتن بهشیعری عێراقی هاوچهرخ و ههندێك تهرخان كراوهو لادانی رژێمی بهعس لهسهر دهسهڵات لهلایهن هێزهكانی ئهمریكاوهلهساڵی 2003.

بهشێكی زۆری بهرههمهكانی ئهو شاعیرانهلهدیوانی شیعری پاشماوهی وڵاتهكهم چاپ كراوهوشیعرهكانی ئهو كتێبهبۆ ئهوشاعیرانهو ههروهها بۆ ئهو كهسانهی كهلهنێو گۆرهبهكۆمهڵهكاندا نێژراون، وهكوو بینایهكی یادگارهو بههێمایهكی ههرمان پێناسهدهكرێت.

دیوانی شیعری "پاشماوهی وڵاتهكهم" لهچوارهمین خولی خهڵاتی دووساڵانهی فیستیڤاڵی ئهدهبیی (پهروین ئیعتسامی) خانمهشاعیری ناوداری ئێرانی لهقۆنافی دووهمی ناوبژیوانیدا یهكێك بوو لهچوار بهرههمهوهرگیراوهكهی گرووپی شیعری (وهرگێردراو) و لهزستانی ساڵی 2010 مۆڵتی بهشداریی كردن لهقۆناغی دووهمی ناوبژیوانییهكانی ئهو خهڵاتهئهدهبییهی بهدهستهێنا.

پیامنیر

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


وهرگێڕدرانی چیرۆکهکانی هانس کریتسیهن ئاندێرسهن بۆ سهر زمانی کوردی

 

کۆمهڵهچیرۆکێک لهچیرۆکهکانی "هانس کریستییهن ئاندێرسهن"ی نووسهری دهنیمارکی لهلایهن وهرگێڕی چالاکیی مههابادییهوهبهزمانی کوردی لهچاپ درا.

بهپێی ڕاپۆرتی کوردپرێس؛ ژمارێک لهچیرۆکهکانی نووسهرو چیرۆک نووسی بهناوبانگی دهنیمارکی "هانس کریستییهن ئاندێرسهن" له کۆمهڵێکی 11 بهرگیدا لهلایهن "لهیلا مامی" وهرگێڕدراوهتهوهسهر زمانی کوردی.

"لهیلا مامی" کۆمهڵێک لهو چیرۆکانهی ههڵبژاردووهو وهریگێڕاوهتهسهرزمانی کوردی و بهناوی "چیرۆکهخۆشهکانی دونیا" لهچاپی داوه بۆ تازهلاوان ‌.

لهبهناوبانگترینی ئهو چیرۆکانهی "لهیلا مامی" وهریگێڕاوهتهسهر زمانی کوردی، دهتوانین ئاماژهبکهین به‌ "پهری زهریایی"،"کیژۆڵهی شقارتهفرۆش"، بێچووهمراوی ناشیرین"، کچهوردیله‌"، "شاژنی بهفرهکان" و"بهرگی نوێی پاشا".

ئاندێرسهن خاوهنی ناوبانگێکی جیهانییهو پتر له‌ 100 چیرۆکی بۆ منداڵان و تازهلاوان نووسیوهو چیرۆکهکانی وهرگێڕدراونهتهوهسهر زیاترله‌ 100 زمان لهجیهان.

 radio sorani

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسان له‌ كتێبێكی دوو به‌رگیدا چاپ ده‌كرێت

  12/Jan/01 (PNA) ـ كتێبی "فه‌رهه‌نگی موزیكیخۆراسان" له‌ نووسینی (غوڵامعه‌لی پوورعه‌تایی)، له‌ دوو به‌رگدا له‌ ئێران چاپ ده‌كرێت.

گۆرانیبێژ و ژه‌نیاری ناودار و لێهاتووی دوتاری ناوچه‌ی خۆراسان (غوڵامعه‌لی پوورعه‌تایی) كتێبێكی دوو به‌رگی به‌ ناوی فه‌رهه‌نگی مۆسیقایی خۆراسان نووسیوه‌ و ئێستا له‌ قۆناغی پێداچوونه‌وه‌ی ده‌قه‌كه‌ی دایه‌. كتێبی فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسانبۆ ناساندنی موزیكی ناوچه‌ جۆراوجۆره‌كانی خۆراسان ته‌رخان كراوه‌ و ناساندنی ئه‌و هونه‌رمه‌ند و ژه‌نیار و گۆرانیبێژانه‌ی كه‌ ئه‌و مه‌قام وبه‌سته‌ و گۆرانییانه‌ ده‌چڕن و سه‌ر له‌ نوێ ناساندنه‌وه‌ی ره‌گ و ریشه‌كانی سۆز و به‌سته‌ و مه‌قامه‌كان و ناساندنی شێوازه‌كان و ئاهه‌نگه‌كان و چۆنییه‌تی چڕینی تایبه‌تی مه‌قام و ئاهه‌نگه‌كان و هه‌موو جۆره‌كانی ژه‌نینی ئامێری دوتار و ئامێره‌كانی دیكه‌ی ناوچه‌كه‌ و سه‌رجه‌می ئه‌و ناوه‌رۆك و بابه‌تانه‌ی كه‌ له‌ موزیكی ناوچه‌ی خۆراسان گرینگه‌ له‌و كتێبه‌دا به‌ وردی باسی لێوه‌ده‌كرێت. (پوورعه‌تایی) بۆ كۆكردنه‌وه‌ی زانیارییه‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵه‌ به‌رهه‌مه‌ ماوه‌ی چه‌ندین ساڵه‌ كه‌ بۆ ناوچه‌ جیاجیاكانی پارێزگاكانی خۆراسان له‌ ناوچه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ئێران گه‌شت ده‌كات و هه‌وڵ و ماندووبوونێكی زۆری پێوه‌ بینیوه‌.

(پوورعه‌تایی) كه‌ مامۆستای قوتابخانه‌كانی خۆراسان بووه‌ له‌ ماوه‌ی ساڵانی كار و خزمه‌تكردنییدا له‌و ناوچانه‌ی پارێزگای خۆراسان و دواتریش وه‌كوو لێكۆڵه‌رێكی به‌په‌رۆش هه‌وڵی بۆ كۆكردنه‌وه‌ی تێروته‌سه‌لی هه‌موو زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به‌ هونه‌ری موزیكی ره‌سه‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندی ناوچه‌ی خۆراسانداوه‌ و توانیویه‌تی ده‌ستكه‌وتی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ له‌و به‌رهه‌مه‌یدا بنووسێت. نووسه‌ر ئه‌و كتێبه‌ی به‌ مه‌به‌ستی ناساندنی زیاتری فه‌رهه‌نگی موزیكی خۆراسان و ناساندنی شێوازه‌كانی موزیكی ره‌سه‌نی ناوچه‌یی و خۆماڵی و هه‌روه‌ها تۆماركردنی به‌شێك له‌و سه‌رچاوه‌ پڕبایه‌خه‌ فه‌رهه‌نگی و مه‌عنه‌وییه‌ نووسیوه‌، له‌ داهاتوویه‌كی نزیكدا له‌ ئێران چاپ و بڵاو ده‌كرێته‌وه‌.



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


رهسوڵ  سوڵتانی  یهكهم  بهرههمی شیعریی زیارهتی ماچه

11/Dec/27

بهرگی  كتێبهكه

 (PNA)- شاعیر وهرگێرِ "رهسوڵ سوڵتانی"، یهكهمین بهرههمی شیعریی خۆی لهژێر ناوی "زیارهتی ماچ" بهم زوانهبڵاو دهكاتهوه‌.

"سوڵتانی"  لهلێدوانێكی  تایبهت  بۆ  ئاژانسی پهیامنێر گوتی "زیارهتی ماچ یهكهم بهرههمی منهلهبواری شیعردا بڵاوی دهكهمهوه، بهڵام لهبواری وهرگێڕاندا جگهلهو وتارانهی لهزمانی فارسییهوهكردوومهتهكوردی و لهگوڤارهجۆراوجۆرهكانی ههرێمی كوردستاندا بڵاوبوونهتهوه، نۆ كتێبیشم ههر لهزمانی فارسییهوهكردووهتهكوردی و بڵاویش بوونهتهوه‌".

 

 

گوتیشی  "تازهترینیان  كتێب  كه  بۆ  زمانی  كوردی وهرم گێرِابێت، رۆمانێكی سێ بهرگیی یهشاركهمال و "تاعوونهكه‌"ـی ئهلبێر كامۆ و رۆمانێكی نووسهری ناوداری فارس مهحموود دهوڵهت ئاباسییه‌".

ئاماژه  بۆ  ئهوهش  كرد  "ئێستا  سهرقاڵی وهرگێرِانی رۆمانێكی دیكهی یهشار كهمالم بهناوی "ئاغاكانی ئاقچاساز"، ئهم رۆمانهدوو بهرگهو كاری زۆرم لهسهر كردووهو زۆری نهماوهتهواو بێت".

ئهوهشی  خسته  روو  "ههموو  شیعرهكانی  نێو ئهو دیوانهم غهزهلن و لهسهر كێش و عهرووزن، بهڵام كهلهچاپ دهرچوو راشكاوانهدهڵێم ههمووان وهباڵی بۆ دهكێشن كهئهو شێوهغهزهله  شتێكی تهواو نوێیهو لهزمان و وێنهو پێكهاتهی ئهدهبیی خۆیدا لهغهزهلی كۆنی كوردی جیاوازهو تهنیا لهچوارچێوهعهرووزییهكهیدا لهوان دهچێ، ئهگهر نا بهزمانێكی ئهمڕۆیین و دهتوانین راشكاوانهناوی غهزهلی نوێیان لێ بنێین".

پیامنیر

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


"چیرۆكی  پهنیرهك"  به  زمانی  كوردی لهئێران چاپ دهكرێت

11/Dec/27

بهرگی  كتێبهكه

  (PNA)  ـ كتێبی "چیرۆكی پهنیرهك" لهنووسینی "فاتمهئهبتهحی" و لهوهرگێڕانی "مستهفا ئێلخانی زاده‌"، بهزمانی كوردی لهئێران بڵاوكرایهوه‌.

كتێبهكه  له  لایهن  "سیاوهش  مهزڵوومی پوور" كاری وێنهكێشانی بۆ ئهنجام دراوه، لهلایهن بنكهی هزریی بارهێنانی منداڵان و مێرمنداڵانی ئێران بۆ تهمهنی گرووپی (ج) چاپ و بڵاوكرایهوه‌.

چاودێری  هونهریی  ئهم  كتێبه  "ئهبولفهزل هیمهتی ئاهوویی" و "مریهم رهحمهتی ئهوینی" كاری دیزاینی لاپهڕهكانی ناوهوهی بهشێوهیهكی نوێخوازانهئهنجام داوهو ههندێك لهلاپهڕهكانی ئهو كتێبهنیو یان یهك لهسهر چوارهی لاپهڕهیهكه‌.

"چیرۆكی  پهنیرهك"  له  24  لاپهڕهی رهنگاوڕهنگ پێكهاتووهو لهچاپی یهكهمیدا بهرێژهی 3000 دانهی لێ چاپ كراوه‌.

كتێبهكه  له  زنجیرهی  چیرۆكهكانی ئاژهڵانهكهلهزمانی مشكهكانهوهبابهتی ئهوین و خۆشهویستنی یهكتری دهگێڕێتهوهو بۆ منداڵان لایهنێكی فێركاریی بۆیان ههیه‌.

"مستهفا  ئێلخانی  زاده‌"  وهرگێڕی  ئهو كتێبهیهكێكهلهنووسهر، وهرگێڕ و  لێكۆڵهرانی بواری ئهدهبیاتی منداڵان و مێرمنداڵان لهسهر ئاستی كوردستان و ئێران و ئهندامی ئهنجومهنی نووسهرانی منداڵ و مێرمنداڵی ئێرانه‌.


http://awenakurd.loxblog.ir/post/140/"چیرۆكی په‌نیره‌ك" به‌ زمانی كوردی له‌ ئێران چاپ ده‌كرێت.htm%0A From: http://awenakurd.loxblog.ir">


Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


 


11/Dec/22

 
 

(PNA) ـ پێشانگایه‌كی كه‌ره‌سته‌كانی تاقیكاری و رۆباتیك له‌ زانكۆی ئازاد لقی شاری مه‌هاباد كرایه‌وه‌.

به‌ بۆنه‌ی رێزگرتن له‌ هه‌فته‌ی توێژینه‌وه‌، پێشانگایه‌كی جۆره‌كانی كه‌ره‌سته‌كانی تاقیكردنه‌وه‌ و رۆباتیك به‌ پاڵپشتی بریكاری توێژینه‌وه‌ و ته‌كنه‌لۆژیا و به‌ هاوكاری ژماره‌یه‌ك له‌ خوێندكارانی زانكۆی ئازادی ئیسلامی لقی شاری مه‌هاباد كرایه‌وه‌.

له‌م پێشانگایه‌دا كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رجه‌م جۆره‌كانی كه‌ره‌سته‌گه‌لی تاقیكردنه‌وه‌ و رۆباتیك و ده‌ستگاكانی پیشه‌یی و پارچه‌كانی كۆمپیۆته‌ری خراوه‌ته‌ به‌ر دیدی لێكۆڵه‌ران و بینه‌ران و هۆگرانی بواری زانستیی.

هه‌روه‌ها له‌ به‌شی لاوه‌كی پێشانگای كه‌ره‌سته‌كانی تاقیكاری و رۆباتیك، رێژه‌یه‌كی كتێب و وتاره‌كان و به‌رهه‌مه‌ نووسراوه‌كانی ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی زانستیی زانكۆی ئازاد لقی مه‌هاباد نمایش كراوه‌.

پیامنیر

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


به‌پێی ڕاپۆری هه‌واڵده‌ریی"کوردپرێس" به‌گێڕانه‌وه‌ له‌ پێوه‌ندییه‌ گشتییه‌کان و ڕاگه‌یاندنی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی کوردستانی ئێران ، "جه‌لال قه‌لعه‌ شاخانی" ، سه‌رۆکی ئیداره‌ی فه‌رهه‌نگ و ئیرشادی ئیسلامیی شاری"کامیاران" وتی : ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌ ڕه‌وتێکی فه‌رهه‌نگی ، ئه‌ده‌بی و توێژینه‌وه‌یی له‌ئاراسته‌ی پراکتیزه‌کردنی وته‌ فه‌رهه‌نگییه‌کانی مه‌قامی مه‌زنی ڕێبه‌ریی له‌ خه‌رمانانی ساڵی88 له‌ ستانی کوردستان له‌مه‌ڕ به‌سامانی نیشتمانیی ناودێرکردنی زمانی کوردی ، به‌ڕێوه‌ ده‌چێ .

 

 

ناوبراو وتی: شێعر و هه‌ڵبه‌ست ، به‌ زاراوه‌و بن زاراوه‌ جۆراجۆره‌کانی زمانی کوردی ده‌خوێنرێته‌وه‌‌و له‌ به‌شی وتاره‌کانی ئه‌م خوله‌ی فستیڤاڵه‌که‌شدا ، تاووتوێی فه‌رهه‌نگ و ئه‌ده‌بیاتی زاراوه‌ی که‌لهوری ده‌خرێته‌ به‌رباس و لێکدانه‌وه‌ .

قه‌لعه‌ شاخانی سه‌ریه‌تی دانی به‌رهه‌مه‌ وه‌رگیراوه‌کانی که‌له‌پور و ئه‌ده‌بیاتی پاوه‌جێی ناوچه‌و نووسینه‌وه‌ی به‌یته‌ ناسراوه‌کانی شانامه‌ی کوردی ، له‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی فستیڤاڵی وێژه‌وئه‌ده‌بی کوردی ناوبرد .

شایانی ئاماژه‌پێکردنه‌ ئه‌م فستیڤاڵه‌ به‌ ئاماده‌بوونی توێژه‌ران ، نووسه‌ران و شاعیرانی ستانی ئازه‌ربایجانی ڕۆژاوا ، ئیلام ، کوردستان ، کرماشان و لۆرستان به‌ڕێوه‌ ده‌چێ .

radio sorani

 


http://awenakurd.loxblog.ir/post/119/"کامیاران"، میوانداری یه‌که‌م کۆڕه‌جێژنی ناوچه‌یی وێژه‌وئه‌ده‌بی کوردی.htm%0A From: http://awenakurd.loxblog.ir">


Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

كردنه‌وه‌ی پێشانگایه‌كی كه‌ره‌سته‌ی كلتووری له‌ بۆكان
 11/Dec/19

 
 


 ـ پێشانگایه‌كی كه‌ره‌سته‌ و كه‌ل و په‌لی كلتووری، له‌ شاری بۆكان كرایه‌وه‌.  

به‌ مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدان و گه‌شه‌سه‌ندنی بابه‌ت گه‌لی فه‌رهه‌نگی له‌ كۆمه‌ڵگادا، پێشانگایه‌كی گه‌وره‌ له‌ كه‌ره‌سته‌ و كه‌ل و په‌لی كلتووری له‌ شوێنی وێستگه‌ی رۆژنامه‌خوێندنه‌وه‌ له‌ شاری بۆكان كرایه‌وه‌.

له‌م پێشانگایه‌دا كه‌ بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته‌ به‌رده‌وام ده‌بێت، سه‌رجه‌م جۆره‌كانی كه‌ره‌سته‌ و كه‌ل و په‌ل و شتومه‌كی فه‌رهه‌نگی و كلتووری و ئامێری كۆمپیۆته‌ر به‌ مه‌به‌ستی فرۆشتن نمایش كراوه‌ و داشكان به‌ رێژه‌ی 20% له‌ به‌هاكانی ئه‌و شتانه‌ ده‌بێت.

هه‌روه‌ها به‌شێكی گرینگی ئه‌و پێشانگایه‌ بۆ نمایش كردنی هه‌زاران ناونیشانی دوایین سی دی كایه‌كانی كۆمپیوته‌ری و فیلم و كارتۆن و كتێب و كه‌ره‌سته‌ی كلتووریی تایبه‌ت به‌ منداڵان ته‌رخان كراوه‌.

سه‌رجه‌می ئه‌و كه‌ل و په‌ل و شتومه‌كه‌ فه‌رهه‌نگی و كه‌لتووریانه‌ی كه‌ له‌و پێشانگایه‌دا نمایش كراون، تایبه‌تن به‌ به‌رهه‌مه‌ تازه‌ بڵاو كراوه‌كانی گرینگترین ده‌زگاكانی چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ی ئێران.

پێشانگاكه‌ له‌ كاتژمێر 8ـی به‌یانی تا 7ـی ئێواره‌ له‌ شوێنی وێستگه‌ی رۆژنامه‌خوێندنه‌وه‌ له‌ شاری بۆكان كراوه‌ته‌وه‌.

پیامنیر



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هه‌واڵ,Time: By: محمد پیش بینی| |


صفحه قبل صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**