
"ئازاد یونسی" کوڕی"ئیبراهیم یونسی" ، نووسه‌ر و وه‌رگێڕی کۆچکردووی کورد ، باسی بڵاوکردنه‌وه‌ی چه‌ند به‌رهه‌مێکی باوکی کرد .
به‌پێی هه‌واڵی"کوردپرێس" ، ئازاد یونسی وتی: ڕێوڕه‌سمی چله‌ی خوالێخۆشبوو"ئیبراهیم یونسی" له ڕۆژی16ی مارس له شاری"بانه" به‌ڕێوه ده‌چێت .
ناوه‌ندی بڵاوکردنه‌وه‌ی"نیگاه" له ئێران ، هه‌وڵیه‌تی به‌رهه‌مه‌کانی مامۆستا یونسی بۆ به‌شداری له پێشانگه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی کتێبی تاران ، سه‌رله‌نوێ له‌چاپ بداته‌وه .
له‌م ئاراسته‌دا ، ئازاد یونسی ئاماژه‌ی کرده بڵاوکردنه‌وه‌ی دوو به‌رهه‌می بڵاونه‌کراوه‌ی باوکی و ڕاشیگه‌یاند: پڕۆژه‌ی بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌م دوو به‌رهه‌مه ئێستا له قۆناخی ئیداری دایه‌و به‌م زووانه ده‌گاته ده‌ستی هۆگرانی به‌رهه‌مه‌کانی خوالێخۆشبوو ئیبراهیم یونسی .
radio sorani
نظرات شما عزیزان:
http://awenakurd.loxblog.ir/post/307/بڵاوکرانه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی به‌رهه‌مه‌کانی"ئیبراهیم یوونسی".htm%0A From: http://awenakurd.loxblog.ir">