ئاوێنه ماڵپهری فهرهه نگ و هونهری کوردی
Home E-mail Archive Posts Profile
پەشیـــــــــــمانی من هەڵە بووم.. لەرۆژانی جوانی و گەنجیم بە پەلە بووم. هەر نەسرەوتم... بەشوێن هەستێکی ون کەوتم... تاکو لەسەر سینگی نەرمی خەیاڵی پووچ کپ بووم .. کەوتم ڕابرد گەنجی... تاوێ نەم دی بەری رەنجی.. زۆر بەر دەرگەی نازدارێکم کوتایەوە تاکو چڵی ژینی گەنجیم ڕووتایەوە ئەوسا مۆمی هەستی تەزیو، بۆ ژیانی پرسنگ بەزیو داگیرسا...درەوشایەوە بۆی دەرخستم ڕێی سەرەو ژوور ڕێگەی کۆشکی ئامانجی دوور... بەڵام پاش چی..!!! پاش ئەوەی خەم گەرای دانا لەدڵی شێت و مەستم دا، هەرچی جوانی و رۆشنایی بوو، سەد مخابن لە دەستم دا.. شاعیری گەورەی کورد (پـــــــەشــــــــــــــێو)
کـــــــــــــــــاك پێش ئەوەی بێمە بەردەمت کام بیری جوان خورپەدار کام دێر هەڵبەست زۆر بەکارە شانەی دەکەم وەك پەرچەمت لەماوەی چاو قوچانێکدا هەزار و یەك خەونی شیرین دەمکەن بە مەم ، دەتکن بەزین لە خەیالما پایز بەهاری لێ دەتکێ درەختی ڕووت گەڵای سەوزی پێوە دەلکێ بەڵام، سەد ئاخ ، ئەی دەرونپاك کاتێ بانگم دەکەی بە(کاك) کاك وەك مار بەرەو گوێچکەم گینگڵ دەدا کە دێمە گۆ خۆی لە زمانم لوول دەدا هێدی...هێدی... قوتم دەدا کفنی زەردی نائومێدی من لە دڵتام... من لە دەروونتام... لە گلێنەی چاوی روونتام... شەرم مەکە...!!! بە ناوی رووت ناوم بێنە پڕ بەگەرووت با لە یەکتر ئاشکرا بین تا کەی لەناو ئاگرا بین..؟؟ نە تۆ خوشکی...نەمن کاکم... خوشەویستی دەروون پاکم..!!! شاعیری گەورەی کورد (پــــەشــــــــــــــــێو) ٥-٦-١٩٦٩نوسراوە
صفحه قبل 1 2 3 4 5 ... 20 صفحه بعد
تبادل لینک هوشمند برای تبادل لینک ابتدا ما را با عنوان ئاوێنــــه و آدرس awenakurd.LXB.ir لینک نمایید سپس مشخصات لینک خود را در زیر نوشته . در صورت وجود لینک ما در سایت شما لینکتان به طور خودکار در سایت ما قرار میگیرد.
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**