✻ღϠ₡ღ AWENA ღϠ₡ღ✻ |
ئاوێنه ماڵپه‌ری فه‌رهه نگ و هونه‌ری کوردی
![]() گوگلي کوردي NOW
18:09:25
سێ شەممه، 12 خاکه‌لێوه 2725 کوردی
سه شنبه، 12 فروردين 1404 شمسی
Tuesday, April 1, 2025
Blog Categories
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Weather
|
چـاو مــه‌ســتـه ده هــه‌سـتــه بــێــره لام خــونـچـه گـوڵـــم ![]() سازی ئاواره ![]() گه رگهڕای به‌شوێن پاییزدا دڵم نه‌بێ !
شێرکۆ بێکه‌س ![]() ![]() بە گوڵزاری ئیرەم قوربان!دەپرسی گەر لە ئەحواڵم ![]() بــە عـــیـشــوە زولــفی لادا لـەســە عــوزار و زاری آسمانش را گرفته تنگ در آغوش این کهنه رباط را که عالم نام است ![]() شه‌وگاری ته‌نیایی ![]() کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ... زانیم خەمەکانیش وەرزێکیان هەیە تا لە گەشە بکەون و هەڵوەرن .... ئێستا تێگەیشتی هاوری ئەزیزم من بۆچی ئیشقی پاييزم.؟؟ ![]() چاوه‌که‌م زانیوته بۆچی خه‌و له چاوم ناکه‌وێ ختە و ناسرەوێ
عەقڵ و هۆشم داوە پێت، لێشی دەتۆرێی ماڵ‌وێران دەوڵەتێکی مفت بێ ساحێبە بۆچی ناتەوێ گەر موخەییەر بم لە مابەینی بەهەشت و وەسڵی یار وەسڵی تۆ بۆ من جەهەننەم پڕ لە جەننەت نامەوێ ئەی ڕەقیب وێڵم لە دەستت لێرە بۆ لێم ناگەڕێی باوکەکوشتەت نیم ئەرێ هەی بەدمەزەب چیت لێم دەوێ؟ هەر وەکوو کۆهی دەماوەندی سەرم پڕ شۆڕشه قەت تەمی هیجران و غەم ساتێ لە دەوری ناڕەوێ گەردنی (کوردی) لە کێوی بێستوون موحکەمتره چونکە سەد ساڵە لەژێر بای غەمایە و نانەوێ ![]() ![]()
ئەی دیدە پەری
ئــەی دیدە پــــەری بەو دەمـــــە بەو کوڵمە گوڵینە بـــــۆکەس نیە تاسەر،ئەوەرێ، ئەم گوڵــــــی ژینە تـــــاسەرنیە ئــــەم نـــــازە ، وەهـــا دووری مەبینە ئەو چــاوە گــەلاوێــــژە خـــــەڵاتــــــی کـــــــە برینە ئەو زووڵفە کە ئێساکە دووتوێـــــی عەمبەری چینە رۆژێــــــکی کە دێ، تێکەڵی توێی خـــاکی زەمینە
یەو گــــــەردەنە بێگەردە کــــــــە وەك تەختی بلورە ئــــــەو لێوە کـــــە وەك خونچە تەر و ناسك و سورە ئێستاکە بەبـــــێ رەحمی سزای جــــــەور و فتورە لای وایـــــە کە ژین فـــــانی نیەو رێـــــــــگای دوورە نــــــــایزانێ کە هەر پەنجێ لـــــەم خاکی زەنمینە کوڵمی دەهەزار(لەیل) و دەمی سەد(مەم و زین)ە
ئەمرۆ دڵــــــی بێچارە ئەبـــــەی ئەیخەیتە نــــــاوداو نــــایزانــــی سبەینێ ئەکـــــەوی سەرکز و دامــــاو ئەو جوانیە ئەروات و لـــەچــــاو گومەبێ وەك ئــــــاو ئــــــەورۆژە ئەبــــــێ دائیمە هـــــەر بێنیە بەرچــــاو تا رەحمێ بــــکەی ئێستا کـــــە بـــــەم زام و برینە سەرکز نەبـــــی لەو جێگە بــــــێ سامانی زەمینە
ئــەم چـــەند قسەیەم و توە بـــــەتۆ ئێسە بەچاکی گەرچـــی ئەشیزانم دڵــــی بـــــــەردت نییە بــاکی مەروانـەرە ئەمرۆ کـــە بــــەروومـەت گوڵــــــی تاکی بروانــــە سبەینێ کــــــە لەنــــــاو دامەنــــی خاکی سەد لـــــەیلی وەك تـــــۆ بووە لــەم رۆشنی ژینە ئێستاکــــــە لەنـــاو جەرگەیـــــی تــــاریکی زەمینە
![]() دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت گرفتاره له ناو زوڵفت دڵم بۆ دانه‌یی خاڵت
خوا که‌ی بێت که من په‌شتانی باڵا‌و قامه‌تی تۆ بم
چ وه‌ختێ پڕ به چنگ بگرم دوو لیمۆی نه‌وره‌سی کاڵت
نه‌خۆشی خۆشتره لای من له ساغی و سیححه‌ت ئه‌ی جانا
ئه‌گه‌ر یه‌ك هه‌فته جارێك بێی بپرسی چۆنه ئه‌حواڵت
به شاهی عاله‌می ناگۆڕمه‌وه ئه‌مڕۆ له دنیادا
جنێو و توندیی و قه‌هر و قسه‌ی نالایه‌ق و تاڵت
نیگارا لێم ئه‌پرسی بۆچی وا دێوانه‌یه ئه‌حمه‌د
له عه‌شقی چاوی تۆیه چاوه‌که‌م وا بووم به عه‌وداڵت
ئەحمد موختار جاف
![]() ![]() خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..! خەنچەکی تۆ مەرشیفادا جونچەکەم ، ئـــەی غونچەکەم..!
سینە چاکم وەك گـــوڵ و ، دڵ پر لــــــەخوێنم خونچەوەش
بێ گوڵــی روخسار‌و خونچەی لێـــــــوت ، قوربـــــــانی بم
غولغولی بولبول لەعیشقی گـــــــوڵ نەبــــو لەم صوبحەدا
شەعشەعەی ئەو غەبغەبە کەویبوە سەر ئـــەم باغە هەم
لاڵە بێ لالەی رووحت (مەحوی) وەکــو مـــــورغی خەمۆش
مەربەچاکی سینە وەك گوڵ شەرعی دووری کـــــا ، صەنەم
مــــــــەحـــــــوی
![]() ![]() ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان غەزالە تاقەکەی سەربەندی کوێستان
مەکانت کونجی دڵمە،زۆر نزیکی
لە بەر چی نابییەی ئاوازی گریان ؟
بە خەم گەر بمکوژی،ئەو وەختە شادم
کە خاکێکم ئەبم بە تۆزی دامان
رەقیب ئەزانێ من لە لاتم !
کە بولبول دائیما، ها لە گوڵستان
لە کوشتن چون دەترسم رۆژێ سەدجار؟
کە لێوی تۆیه چەشمەی ئاوی حەیران
دڵ و گیانم بە پێشکەش قاسیدت کرد
خراپی کرد هەواڵی دا بە هەرزان
زەمانه ئیش و کاری هەر بەرعەکسە
چ نیسبەت (قانع)و عیشقی جوانان؟!
قانع
![]() ![]() زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا کێ به هیوای ده رد نیه له م شاره پــڕ ئازاره دا یه ک به یه ک تاری پـه راسوم هه ر وه کو سیم ده رکه وت که س نه بو جارێ بهــێنێ پـه نجه یـێک به م تاره دا ڕه ش بوه پــه رده ی خه یاڵی پـه نجه ره ی شیعری ته ڕم ناهۆمــێدی دێ و له پشت ئه م پـه رده خۆی حاشار ه دا ماڵی پــیری ئاوه دان رووی موی ره شی کردم سپی خۆ ده نا ره شبین ده بوم له م خاکه چوار پــێنج پاره دا هه ر که سێ دێ باسی مافی گه ل بکا، وه ک گورگی هار ده م ده نــێنه حه نجه ره ی، کێ حه ق به گورگی هار ه دا؟ تاقمـێ دۆراو بـــڕێ گۆراو گه لیش بێ ده سته ڵات بێ هه ده ف دێن و ده چن له م نا و خه تـی پــه رگاره دا ئه سپـی ئاوه زیـان به ته نیا لنگ ئه ده ن وه ک که س نه بێ مافی گه ل پـێ شێـل ده که ن به خودا فه قه ت له م غاره دا هه ر به ته نیا عاشقانی دڵ به سۆن پـه روانه وار ده وری شه معی خاکی کوردیان داوه له م شه وگاره دا گه رچی هه ر سوتانه ده سره نجی پـه پـووله ی ئاشقیش یان به شی تاراوگه یه له م خاکه پــڕ ئاواره دا چ بکه م ئه و تیشکه ی که ئاسۆی ڕوون ده کرد نووری نه ما نوور چلـۆن ده کشێ به سه ر باڵـی ده زووی کــۆلاره دا
ورمێ 24.6.91 هه تاوی ![]()
هەڵبەستی دەروون هەرچەن ئەکەم، ئەو خەیاڵەی پێی مەستم بۆم ناخرێتە ناو چوارچێوەی هەڵبەستم! لێکدانەوەی دەروون، قسەی زمانم: بۆچی وەها دوورن لەیەک؟ نازانم! ئەمویست دەروون بکرایەوە وەک تۆمار دەرکەوتایە دنیای جوانتر لە بەهار، دەرکەوتایە: ئاوات، هیوا، خەوبینین... پرشنگدارتر لە ئەستێرەی قوبەی شین! دەرکەوتایە: مانای مەنگی دەریایی، کە نەرمەبا لە ڕووی ئەدا ئەسپایی دەرکەوتایە ئەو دنیایەی کە شیعری بێ فرمێسکە و زۆرتر لە فرمێسک ئەگری زەردەخەنەی بێ ئاوێنەی دەم و چاو تیژگێک ئەدا ڕووناکترە لە هەتاو!.. بەڵام ئەفسووس! کە ئەو شیعرە جوانانە باڵدارێکن جێ ناهێڵن هێلانە لە ناوەوە ئەجریوێنن، ئەخوێنن هەرگیز قەڵەم بە کاغەزا ناهێنن!.. ![]()
هێمن
به منداڵی له لێوی ئاڵی تۆم ئه‌ستاندووه ماچێ به پیریش له‌ززه‌تی ئه‌و ماچه شیرینه‌م له‌بیر ناچێ
به سه‌د دوکتور و ده‌رمان و په‌رستار ناکرێ چاره‌ی که‌سێک تیری مژۆڵی ئه‌و کچه کورده‌ی له دڵ ڕاچێ
ده‌کا گیرۆده‌تر پیرانی دڵته‌ڕ ئه‌و کچه کورده‌ی بچێته مه‌کته‌ب و بسکی به مۆده‌ی تازه هه‌ڵپاچێ
خه‌م و ده‌ردی زه‌مانه پیری کردم ، وشک و بێ زه‌وقم که شاعیر وشک و بێ شۆر بوو ، له نێو خه‌ڵکی ده‌بێ لاچێ ![]()
پێشکەشە بەسەرجەم هاورێیان ئەمە یەکێکە لە تازەترین بەرهەمەکانى مامۆستا عەدنان کەریم
به سته ساقى یا وا بادەوە وا بادەوە روو لەلاى من کە بە جامى بادەوە موشتەرى وەک من لە مەیخانئ کەمن زۆربەیان شاد و بە کەیف و بێخەمن مەى حەڵاڵە بۆ منى وێرانە ماڵ بۆ منى سەر گەشتەو رووت و رەجاڵ بۆمنى بابردەلەى گردەنشین بۆ منى دڵ پڕ لە ناسۆر و برین بۆ منى ئاوارەو دوورە وەتەن بولبولى بئ بەش لە گوڵزار و چەمەن نابئ قەد ناڵەى جودایى بئ ئەسەر جا چ نەى بیکا چ پیاوى دەربەدەر بۆیە ناڵەم تێکەلى نەى کردووە شیوەنێکم پێیە نەى نەیکردووە لێمگەرئ بادەربڕم سۆزى دەروون لێمگەرئ با هەڵوەرێنم ئەشکى روون
هۆنراوەى : هێمن عــــود : عەدنان کەریم دەفــــ : کارزان محمود
![]()
یاران له جه‌رگم،یاران له جه‌رگم شه‌م شیوه‌ی تیری داوه له جه‌رگم که‌وتمه گیانه‌ڵڵا دواکاتی مه‌رگم مه‌مشۆن و کفن مه‌که‌ن به به‌رگم تکایه مه‌یشۆن جێی برینی له‌ش با له زام بتکێ تکه‌ی خوێنی گه‌ش شه‌هید بێ کفن و بێ شتن چاکه هه‌رکه‌س شه‌هید بێ بێ گه‌رد و پاکه به‌لام وه‌سیه‌تم ئه‌مه‌یه یاران دوور له ووڵاتم وام له دیاران تو خوا با گۆڕم له رێ ی خێڵان بێ له‌سه‌ر ریگای شه‌م شاخی گێڵان بێ کێلیکی به‌رز به‌قه‌د باڵای شه‌م له‌سه‌ر گڵکۆم بێ به‌بی زیاد و که‌م تاقی به به‌وینه‌ی تاقی برۆی ئه‌و سوژده‌گای دڵ بێ به رۆژ و به شه‌و له رووی بنوسن هۆنراوه‌کانم که به تیری شه‌م ده‌رچووه گیانم تا هه‌رکه‌سێ دێ کێل و مه‌زارم بزانێ کوشته‌ی ده‌ستی دڵدارم چونکه شه‌م گۆنا تاتاری چینه له ده‌شت بێزاره چیا نشینه ڕۆژی هه‌ڵ که‌وێ له رێ گوزارێ ریگه‌ی بنێته سه‌ر گۆڕم جارێ بزانێ که‌شته‌ی ئاخ و داخی دڵ ئێش و ئازاری برده‌وه تۆی گڵ وه لی دیوانه ![]() ![]() |
![]() About
![]()
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه... شانازی ده‌که‌م که زمانی خۆمم هه‌یه...
ئاوێنـــــه :POWERED BY last post
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() Daily Links
Blog Links
![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]() ![]()
![]() Blog Archive
آبان 1393
بهمن 1392 دی 1392 آبان 1392 مهر 1392 مرداد 1392 فروردين 1392 اسفند 1391 بهمن 1391 دی 1391 آذر 1391 آبان 1391 مهر 1391 شهريور 1391 مرداد 1391 تير 1391 خرداد 1391 ارديبهشت 1391 فروردين 1391 اسفند 1390 بهمن 1390 Blog Authors
Other Tools
|
Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**