http://awenakurd.loxblog.com/ always

صنایع آلومنیوم
پیش بینی

ئاوێنه ماڵپه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری فه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌رهه نگ و هونه‌‌‌‌‌‌‌‌‌‌ری کوردی

google
گوگلي کوردي
NOW
اين وبلاگ را صفحه خانگي خود كنيد! ذخيره كردن صفحه! اضافه کردن اين وبلاگ به علاقه منديها! لينک RSS
Blog Categories
Follow M.Pishbini on
Google Plus Facebook Twitter Rss
Weather


ئەی سەروبڵند قــــــەد و برۆ تـــــاق و مەمك جووت
چێ دەستی دەگاتە بەی و نــاری نـــە گەیشتووت

دەم هـــەم دەمــــی خونچێکە نەپشکوت و هێشتا
با کەشفی نەکرد بەرگی عەطرپۆشی گوڵی رووت

گریــــانی من و خــــەندەی تــــۆ ئێستا دە شوبهێ
بـــــەو مەوسمی بــــارانە کە وا خونچە دەپشکووت

خل خالی قـــەدم وەك غــەمی زولفەینی سەراپات
بشتانی قـــــەدت بێتوو فیدای بـــــازنی بـــــــازووت

خاڵی نیە (نـــــــــــالی) دڵەکەت ساتێ لە هیجران
تـــاتـــــــاری وجودت نەپەسێنێ مـــــەلەكول مەووت

شاعیری گەورەی کورد
(نـــــــــــــــــالی)

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:نالی,شێعر,کوردی, ئەی سەروبڵند قــــــەد و برۆ تـــــاق و مەمك جووت,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

پێم ئەلین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە

نەك ئەتۆ عالەم بزانن شێت و سەرگەردانتم
گیانەكەم عاشق چ باكێكی لە لۆمەی عالەمە

یان ئەوەی بیستومە هەرحاشا لە ناسینم ئەكەی
ئەم كەلامەت دڵ تەزێنە ئەوپەری دەرد و غەمە

گەرئیشارەی چاوەكەت هیوای نەخستبایە دڵ
كەی لە كۆڵی خۆم ئەنا ئەم هەموو ئێش و ماتەمە

وامەفەرموو چاوەكانم كەس نیە ئاگای نەبێ‌
حافزی رۆحی پەپولە نوری لەرزانی شەمە

پێم ئەلین فەرمووتە شێتم ئەی بەقوربان ئەو دەمە
باسی شێتیم تا قیامەت گەر بكەی هێشتا كەمە


EbasKemendî -عـــه بـــاس کــه مــه ندی

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:عـــه بـــاس کــه مــه ندی,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


فەلسەفی دڵــــــــداری

کەجۆگــــا یێــــکەڵی چــەم بێ وچەمیش ێـــــــکەڵ بە دریابێ
شەماڵیش پـــــر لــــە هەستی بێ نیە شت تــــــاکو تەنیابێ

بــە قـــانونی خـــودا ئەشـــیا ئەبـــێ تێــــــکەڵ بــــــــە یکتربن
ئیتـــــــــر بــــۆچی مـــن و تـــۆ تێــــکەلی یەکـــتر ببین نــــابێ

کەچێوەکـــەش بکەن مـــاچی هــەمووئـــــاسمانی بەرزوشین
شەپۆلیش هەر وەکو دڵـــدار لــەمل یـــەك دەستی ئـــالابــــێ

ئەبەد نابێ کە خوشکی گوڵ برای دەرکــــــــات و لێی دووربی
کەتیشکی رۆز زەمینی هـــەر وەکــــــــو دوولبــەر لــەکۆشابی

ئــەوا مانگیش ئەکا ماچی بەحر گــەر تۆش نەکــەی مــــــاچم
هــەمــــووی بــێ کەڵکە ئەم ماچـــانە بـــێ تۆ فایدەی نـــابێ


شاعیری گەورەی کورد
(مامۆستا ئه‌حمــــــد هەردی)

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:ئەحمەد هەردی, شێعر کوردی,فەلسەفی دڵــــــــداری,Time: By: محمد پیش بینی| |



ئۆخەی ئۆخەی چەندە یارم نازەنینە شۆخ و خـــــۆش
وەك کری دارە بەخەندە وا بەغــــەمزە خــــــــــــۆفرۆش

ئەوشـــەکر گوفتارە وەکو توتـی منی خستە قســــــە
نوخشەبێ ئـەوجا لەخونچە موژدە بێ بولبول لەتۆش

ئەو گوڵە دەمووتم کـەبـــێ داوێنی ئەگـــــرم وەك درك
نەم ئــــەزانی ئــەوکەبــێ نابێ بمێنێ ئەقڵ و هۆش

دڵ پــــــر و خــــاڵی دەرونن عاشقانت مسلی نـــەی
گەر رەقیب دەمیان لە دەم نێ جامەگـەر بێنە خەرۆش

تۆکە پر مەغزە بـــــــرا کاسەی سەرت دەست هەڵگرە
نۆبەیانە باپــری کەن کــــاسە خاڵی کــــەن لە بــــۆش

من کە مەی خوارم لەگـەڵ شێخ وادەمان ڕۆژی حەشر
نۆشی گیـانی بـێ بنۆشێ خوێنی جەرگی بادە نۆش

ئــــەو ئـــــەوا دەرکەوت و رۆژئـــــــــاوا ئەزانی بۆچی بوو
عەیبی بوو چێشای بەسەریا شەو وەکو سەر پۆش پۆش

(حەمـــــــــــدی) ا ئەمرۆکە عالەم گوێ قوڵاغی ناڵەبن
دەست بە دمیتەۆ بگرە تۆ دوونیای نابێ قـــەت خامۆش

شاعیری گەورەی کورد
(حـــــــەمـــــــــــــــدی)

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:حـــەمـدی,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


دڵ وەکــــــو بولبول لەهیجری نەگــــوڵی ئەڤغــــــانـە کا
نــــــاری جەرگو و سۆزی سینەم عالــــەمێ بوریــانە کا

وادیــــــارە لــــــەم ووڵاتـــی کـــــۆســــــارە عـــــــادزە
مەیلی خـاکی گەرمە سێرو هەم قــــــەڵای شیروانە کا

ئەم ووڵاتە بــــێ سەفایە ساردە بـــــــۆ عوشاقی رووت
ئیشتیاقی بـــــەر هەتـــاوی روومەتی خـــــووبـــــانە کا

بـــــارش و بـــــــارانی هــــــەوری چـــــــاوەکانم جــاریە
زڵمـــــــە یـــاخود تـــــانجەرۆیە تێــــــکەڵی سیروانــە کا

هەر کەسێ ئەمرۆ لەرێگی ئــــــەم نیــــگارە رێــی ببێ
بۆسبینێ گەب بەموڵک و تەختی شـــــــا و سوڵتـانە کا

ئانفەرین بۆ لـــــەشکری موژگەن و زوڵفینی ســـــــیات
وابە یــــــەك دەم موڵکی جـان ودڵ هەمــــوو وێــرانە کا

بەرقی ئاهو وسەیلی دیدەی من لە هیجری دوول بەرم
هـــــــەر ئەڵێی هەوری بەهــــــارە نــــاڵە و تۆفانە کــا

مەحمەلی لــــەیـــــلا دەخیلـم تــــۆ بەتـــوندی وا مەرۆ
عاشقی مەجنون سیفەت لــەم دەشتە دا گـــریـــانە کا

وا بە یادی تیغی ئەبرۆی دوول بەری بــێ رەحمی خۆی
(احمــــــــد)ی عاشق خەریکە روحی خۆی قوربانە کـــا


شاعیری گەورەی کورد
(احمـــــــــد موختار جـــــــاف)

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:ئەحمـــــــــد موختار جـــــــاف,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


بۆسەی ڕۆژگار

نیمە هاواڵێ لە گۆشەی بێ کەسی دا خەم نـــەبێ
چاکە ئەو لێرەش وەفای هەرماوە سایەی کەم نــەبێ

لاپـــەرەی ژینم هەمMوو هـــــەڵدەیتەوە تێی دانیـــــە
باسی فرمێسك و هەنـاسە و شیوەن و ماتەم نەبێ

ڕۆژگـــــــاری سپڵە بــــۆمن بۆسە یەکی نــــــــــایە وە
نەم دی هەر تیرێکی دەی هاوێ بەرەو سینـەم نەبێ

رەنجی دووری دووڵبەرم بـــــــۆ کوشتنی من کافیــــە
گەرلە دوونیادا ئەمن هیچ مــــەی نەتیدیکەم نــــەبێ

کوادەزانێ چەند پەرێ شان و پەشێوە حـــــــاڵی من
ئەو کەسی جیرۆدەی ئــــەگریجە و پــــەرچەم نەبــێ

رەمزی دڵ داری لـــــــەزینێ فێرنە بوو یــــــارم دەنــــا
کوائەوین داری وە فـــــاداری وکومن مــــــەم نەبـــــێ

چیژی شاریمان لەخوی وەرگرتووە چـــــارشێوی رەش
داخەکەم نەمدی لەوێ مانگێکی دەورەی تــەم نەبــێ

شــــــــادی جارێکی بەمیوانــــــی نهاتــــۆتە دڵـــــــم
رەنگە خەڵوت خانی خـــەم شوێنی نامەحرەم نەبــێ

خۆم دەسوتێنم هەتــــــابەزمی خەڵک رۆشن بــــکەم
چێ لەرێی خەڵکا وەکو شاعیر دەسووتێ شەم نوبێ

شاعیری گەورەی کورد
مامۆستا(هێـــــــــــــمن)
 

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:هێمن,شێعر کوردی,بۆسەی ڕۆژگار,Time: By: محمد پیش بینی| |



بـــــــێ هـــەســـتن

لەمێژە من کەزە دەی غەمزەی دوو نێرگزی مەستم
ودوای زوڵفی کەکــــەوتم بەشێتی چـــابوو خەلستم

دڵـــــــی پساندم و رۆی بۆوەم بـــــەڵام چــــــابوو
گـــــــەراوە لام بە تــــــایەکی بسکی ووی بـــەستم

هـــــەڵاوساوە دڵ و مـــن لەدووی لە پــــێ کەووتم
مەگـــــەر بە رەورەوە گـــــاگۆ لکەکەم لەبێ خستم

بـــەپیری سەیرە چۆن بوومە بەندی پیــــر و جحێل
وەکــــو هـــــەڵاڵە لە دەشتی گــــــوڵام و پێ پەستم

کەدێتە باغ بە خیـــــاڵم لـــــە دەست و پێی ئــــــاڵێم
کەچی بەداخەوە خۆ بەنـــد نەبوو لــــــەوێش دەستم

جنێوی دابوو بە مــــن یـــــــار بەلێێوی شیـــــرینی
منیش شەوێـــــکی بەبێ دەنگی چـــومەلای گەستم

لەوێ شەوێ دەم و لێوی (ایمــــــــــــــامی)چسپاوە
ووتـــــەی نەماوە ئـــــــاوا بۆیە ئێستا بــــێ هەستم

شاعیری گەورەی کورد
(سید کاملی ایمامی زەمبیلی)

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:سید کاملی ایمامی زەمبیلی,شێعر کوردی,بـــــــێ هـــەســـتن,Time: By: محمد پیش بینی| |


خه‌تتی ده‌وری لێوی ئاڵت ئه‌ی مه‌سیحا لام و بێ
هه‌ر له جامه‌ی سه‌بز ئه‌چی بۆ غه‌ین و نوون و چیم و هێ

... غونچه بازاری نه‌زاکه‌ت‌داری و ته‌نگی شکاند
هه‌ر که زاهیر بوو له ده‌وری باغی حوسنت لام و بێ

له‌ب شه‌که‌ر تا که‌ی له حه‌سره‌ت خاڵی موشکینت دڵم
داغدار و خه‌سته بێ وه‌ک لام و ئه‌لف و لام و هێ؟

لاله روخسارم له سایه‌ی ئه‌شکی خوێنین ره‌نگه‌وه
چوونکه رووسوورم له قاپی عه‌ین و شین وقاف و تێ

عیشقت ئه‌ی جانا،منی ریسوایی عاله‌م کردووه
چاکه ئینسافت ببێ بۆ ئه‌لف و سین و تێ و هێ

ئیسته بۆ لاف و گه‌زاف هه‌ر که‌س ده‌بینی عاشقه
نه‌ک هه‌موو که‌س جان فیدا وه‌ک میم و حێ و واو و یێ

مه‌حوی ئه‌مرۆ زۆر نه‌خۆشه قه‌ت شیفای نایێ به هیچ
گه‌ر شیفای بێتن،به بۆیی زوڵف و ئه‌و ئه‌گریجه دێ

(مــــەحــــــوی)

 





هیوا مەگری، هەنسکی نیوەشەو بەس هەڵ دە، بەس بگری
لە چاوی بێ قەرارم بۆچی دەرمانی وەنەوز ئەبڕی؟
کوڕی خۆم، کۆرپەڵەم، میوانی دونیای تازە خوڵقاوم
ئەدا گریەت، بە زەبری چز، لە ڕۆحی پڕگلاراوم
...چیە ئەو گریە بێ غایە، کڕووزەی نیوەشەو، خورپێن؟
چیە ئەو قەترە وردانەی لە چاوت بێ مەئال ئەڕژێن؟
لەگەڵ ئەو غونچە ساوایەی لە سەر خەڵفی بەهار ئەڕوێ
چیە فەرقت؟ لە بەر چی ئەو هەتاکوو سیس ئەبێ ئەنوێ
وەکوو ئەو بەرخە بچکۆڵەی کە هەر ئێستا لە دایک بوو
لە بەر چی نەشئەی یاری، هەڵت ناداتە سەر پاشوو؟
ئەڵەی ئەو زەڕنەقووتەی پەپکەمارە، فەڕشی هێلانەی
چ ئێشێکە، کوڕم؟ بۆ چی لە سەر ئەو هەڵکڕووزانەی؟
چیە توخوا؟ چ سڕێکە وەها مەحکوومی گریانی؟
کە تۆ هێشتا لە خەم ناگەی، لە مەعنای گریە نازانی
ئەگەر وەک باوکە حەسرەت دیدەکەت، زەهرت بچێژایە
زەمان گەردی ئەمەلتی گشت، بە دەم باوە بپێژایە
لە ناو کڵپەو و بڵێسەی نائومێدی و حەسرەتا یەکسەر بسووتایە
بەهاری عومری جوانیت، هەم گوڵ و هەم بەر، بەڵێ ڕۆڵەم
ئەگەر وەک من کەمێک بەدبەختی ئیدراکیش لە تۆشی رەش بکردایە
نە وەک شەو، ڕۆژی ڕووناکیش، حەقت بوو
حەقت بوو عەرش بلەرزێنی، بە ناڵەی ڕۆحی پڕ ئێشت
لە ئەستێرەی سەما بپژێنی فرمێسکی دڵێ ڕێشت
حەقت بوو ئەو هەموو گریانی نامەفهووم و بێ مەعنا
زمانی بەست و تەقریری شکاتت بێ، لە دەست دونیا
حەقت بوو بێ وچان بگری، بە سەر تاوانی باوکیما
بەحر پڕ کەی لە تف، بیدەی بە ناوچاوانی باوکیما
بەڵام ڕۆڵەم، کە تۆ هێشتا لە فەجری زیندگانیتای
لە بەر دەرگای تەلسمی بەخت مەجهوول و نیهانیتای
بە چی مەعلووم بە شوێن هی منا ئەڕژێ، چەمی عومرت؟
سەراسەر پێ کەنین و خوڕڕەمی نابێ، خەمی عومرت؟
بەڵێ بەرخم، ئەگەر چی هەر وەکوو یەک ژینی گش لایە
لە بەینی بێشکە و قەبرا، بڕینی عەینی ڕێگایە
هەموو هەر قافڵەی بێ ئیختیاری سەر زەمینێکین
هەموو دێین و دەڕۆین تاکوو ئەگەین، یەعنی ئیتر ئەمرین
وەلێ کۆچی ژیان، کۆچێکی پڕ سێحر و پڕ ئەفسوونە
لە یەک سەرچاوە دوو قەترە، یەکێ لێڵ و یەکێ ڕوونە
هەیە وەک من بە سەر دڕکا ئەنێ هەنگاوی ئاوارە
هەیە هی واش کە فەڕشی ژێری پێی، ئاوریشمی گوڵزارە
ئەوەندەی ڕۆحی مەئیووس و مەلوول تاری ئەکا دونیا
ئەوەندەش نوور لە ڕۆحی شادەوە، ئەڕژێ بە سەر سەریا
کوڕم، هەر وەک لە ئوعجووبەی ژیانا بەختی بەد ئەگری
شتێکیش بەختیاری، پێ کەنین، گرتوویە چوار دەوری
بە خۆڕایی مەترسە، خەم مەخۆ، مەگری، لە ئەستێاوە
بە چی مەعلووم کە چی لەو تەختی ناوچاوانە نووسراوە؟

گۆران

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:گۆران,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:وه فایی,وینه,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


ئه‌ی ره‌قیب هه‌ر ماوه‌قه‌ومی كوردزمان
نایشكینێ دانه‌ری تۆپی زه‌مان
قه‌ومی كورد هه‌ستایه‌سه‌ر پێ وه‌ك دلێر
تا به‌خوێن نه‌خشی بكا تاجی ژیان
كه‌س نه‌ڵێ كورد مردووه‌كورد زیندووه‌
زیندووه‌قه‌ت نانه‌وێ ئاڵاكه‌مان
ئێمه‌رۆڵه‌ی میدیا و كه‌یخوسره‌وین
دینمان، ئایینمان، هه‌ر نیشتمان
ئێمه‌رۆڵه‌ی ره‌نگی سوور و شۆڕشین
سه‌یری كه‌خوێناوییه‌رابردوومان
لاوی كورد هه‌ستایه‌سه‌ر پێ وه‌ك دلێر
تا به‌خوێن نه‌خشی بكا تاجی ژیان
لاوی كورد هه‌ر حازر و ئاماده‌یه‌
گیانفیدایه‌، گیانفیدا، هه‌ر گیانفیدا
یونس ره‌ئووف ( دڵدار )1917-1948

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:یونس ره‌ئووف, دڵدار, ئه‌ی ره‌قیب شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


ئه‌ی عاشقه‌ لووت به‌رزه‌که‌
رویشتیت و
وات ئه‌زانی
له‌ دوای تۆ رۆژ نابێته‌وه‌
هه‌وری تاسه‌ت
... له‌ ئاسمانی شێعره‌کانم ناچێته‌وه‌؟
خۆتت به‌ چی هاته‌ به‌رچاو؟
تیشکی هه‌تاو؟
فێنکاوی ئاو؟
هیچیان نه‌بووی
بۆیه‌ زه‌وی خۆشه‌ویستیم
به‌ بێ تۆش هه‌ر پڕ به‌هره‌یه‌
ده‌می شێعرم پڕ خه‌نده‌یه‌
ئه‌ی عاشقه‌ لووت به‌رزه‌که‌
دڵنیام گه‌ر
جارێکی تر رێت بکه‌وێته‌ ئه‌م ناوه‌
له‌به‌ر گرشه‌ی پێکه‌نینما خۆت ناگری
له‌به‌ر چاوی حه‌په‌ساوی بێ به‌زه‌تدا
ئه‌و ژنه‌ی وا دڵت ئه‌کرد به‌ ژێر سیغار
چرای چاوی هیواکانی داگیرساوه‌و
له‌ دووری تۆ قه‌د ناگری

ژیلا حسه‌ینی



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:ئه‌ی عاشقه‌ لووت به‌رزه‌که‌, ژیلا حسه‌ینی, شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

نالی

 

Nalí ‎ نالی  لەگەڵ  ھەر  دو  میری بابانی ھاوکاتی خۆی واتە سلێمان پاشا و ئەحمەد پاشا پەیوەندییەکی باشی ھەبووە. ئەم پەیوەندییەش لە شیعرەکانیدا ڕەنگی داوەتەوە، ئەمانە هەندێ بەڵگەن لەسەر ئەو پەیوەندییە:

ئەو  غەزەلەی  که  ‌سەرەتاکەی  ئەم بەیتەیە:

بولبولی  طەبعم  ئەوا  دسان  ثەناخوانی دەکات

که  تێیدا  دەڵێت:

هودهودی  دڵ  حەبسی  بەلقیسی سەبای دیوه یەقین

خۆی  که  دامێن‌گیری  شاهی ئاصەفی ثانی دەکات

شاهی  ئاصەفی  یەکەم  حەزرەتی سولەیمان پێغەمبەر بووه که شالیارەکەی ناوی ئاصەفی کوڕی بەرخیا بووه و مەبەستی له شای دووەمی ئاصەفیش، سولەیمان پاشای بابانه.

ئەو  غەزەلەی،  ئەوەی  یەکەم  بەیتی ئەمەیه:

ئەم  تاقمه  موماتزه  کەوا  خاصەیی شاهن

ئاشوبی  دڵی  مەملەکەت  و  قەلبی سوپاهن

ئەوانەش  هەمووی  بریتییه  له  پیاهەڵدان و باسکردنی تاقمه سوپایەک. دەبێت ئەو سوپایه سوپای کێ بووبێت، ئەگەر هیی سلێمان پاشای بابان یان ئەحمەد پاشای کوڕی نەبووبێت؛ بەتایبەتی، که پەڕتووەکەکانی مێژوو دەڵێن، ئەم ئەحمەد پاشایە سوپایەکی ڕێکوپێکی و تازه بابەتی پێکهێناوه. وەکو مامۆستا مەلا عەبدولکەریمی مودەریس دەڵێت: "نازانم 'نالی' له کاتی دەستەڵاتی ئەحمەد پاشادا له سولەیمانی ماوەتەوه و ئەو سوپایەی به چاوی خۆی بینیوه و باسەکەیان بۆ گێڕاوەتەوه و دووربە‌دوور پێناسەی کردووه، یاخود مەبەستی سوپای سلێمان پاشای باوکیەتی، ئەوەی لە ١٢٣٤ی کۆچییەوه تا ١٢٥٤ حوکمرانیی سولەیمانی کردوە؟!"

قەسیدە  درێژەکەی،  ئەوەی  بۆ  سالمی هاوڕێی گیانی به گیانی خۆی ناردووه و ئەوەش تێکڕا پرسیاره له وەزعی سولەیمانی پاش نەمانی دەوری بابانەکان.

غەزەلەکەی،  ئەوەی  بەبۆنەی  سەفەری حەجی (نووری ڕوودباری)یەوه وتوویەتی که وەک له تێکڕای بەیتەکانەوه دەرئەکەوێ خاوەنی ڕێبازی نەقشبەندی و یەکێک بووه له موریدە ناودارەکانی مەولانا خالید (١١٩٧ی.ک-١٧٨٣ی.ز، ١٢٤٢ی.ک-١٨٢٦ی.ز).

سەبارەت  بەتەمەنی  نالی  چەندین بۆچوونی جیاواز: خوالێخۆ‌شبوو "موحەممەد ئەمین زەکی بەگ" دەڵێت: نالی له ساڵانی ١٢٧٣-١٢١٥ دا کۆچیکردووه و ١٨٠٠-١٨٥٦ زایینیدا ژیاوه. دکتۆر "مەعروف خەزنەدار"یش هەر هەمان مێژوو دیاری دەکات، هەروەها دکتۆر "کەمال فوئاد"یش هەمان بۆچوونی هەیه. مامۆستا "عەلائەددین سەجادی"یش دە‌ڵێت: "له ١٧٩٧ی زایینیدا هاتوەته دنیاوه و له ١٨٥٥ دا مردووه."

هەموو  ئەم  مامۆستایانە،  بێجگه  له مامۆستا سەج ادی  نەبێ،  مێژووی لە‌دایکبوون و مردنی "نالی"یان وەک یەک دانا و بەو پێیه نالی ٥٦ ساڵ ژیاوە. تەنها بەپێی بۆچوونەکەی مامۆستای سەججادی تەمەنی بووه ٥٨ ساڵ.

ئەم  جیاوازیەش  وەکو  سەرنجی  بۆ  دراوه قسەی مامۆستا سەجادی لەلایەک و دکتۆر خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد له لایەکی‌ ترەوه دەربارەی تەمەنی و ساڵی لەدایکبوونی نالی ئەو بەراوردکردنەی کوردی و مەریوانی و بەدوای ئەوانیشدا مامۆستا عەلی موقبیله، ئەوەی لە پێشەکی دیوانەکەیاندا ساڵی ١٢١٥ی کۆچییان لەگەڵ ساڵی ١٧٩٧ی زایینیدا بەراوردکردووه. جا ئەگەر وە‌ها بێت، ئەوا وەک کوردی و مەریوانی و موقبیل و سەجادی ئەفەرموون نالی ٥٨ ساڵ ژیاوه. بەڵام له ڕۆزنامەکانی ڕۆژهەڵاتناسی ئەرمەنیی ی"وسف ئەبگارەڤێچ ئۆربێلی"‌دا ساڵی ١٢١٥ی کۆچی لەگەڵ ساڵی ١٨٠٠-١٨٠١ی زایینی بەرامبەر کراوه. بەپێی ئەمه وەک دکتۆر مارف خەزنەدار و دکتۆر کەمال فوئاد لەسەری ڕۆیشتون، ساڵی له دایکبوونی نالی دەکاته ١٨٠٠ی زایینی و تەمەنیشی دەبێته ٥٦ ساڵ.

لەوانەی  باسکران  هیچیان  ناتوانرێت  وەک سەرچاوە‌یەکی ڕاستەقینه و باوەڕپێکراو ساڵی لەدایکبوون و کۆچی نالی دیاری بکەن. بەڵام هەندێ شت هەیه دەبنه هۆکاری ڕوونکردنەوەی سەردەمی "نالی" و نزیکبوونەوە له زانینی ساڵی له دایکبوون و مردنی.

 

 



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:نالی,شێعر,کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


شەوی یەلدا

بەیەکەم شەوی زستان دەگوترێ" یەلدا".یەلدا ، درێژترین شەوی ساڵ، شەوی یەکەمی بەفرانبار یان" دەی" مانگە.لەم شەوەدا 14 کاتژمێر تاریکی، نیوەی گۆی زەوی دەگرێتەوەو کورتترین رۆژی ساڵ بەدی دێنێ. ئیتر لەمەوبەدوا شەوان بەرەو کورت بوونەوە دەچن و تا یەکەم شەوی وەرزی هاوین، رۆژان درێژ دەبنەوە.

"یەلدا" وشەیەکی سریانیە بە مانای میلادی عەرەبی و لەبەر ئەوەی کە شەوی یەلدایان لەگەڵ لەدایک بوونی مەسیح پێک گرتووە ، ئام ناوەیان بۆداناوە.

کوردیش وەک ئێرانیانی دیکە بەم باوەڕە کە دێوەزمەی تاریکی و رەشیی دوایین شەوی خۆی تێپەڕ دەکا و لەمەو پاش بەرەبەرە لە هێز و وزەی کەم دەبێتەوە ، یەکەم شەوی چلە ی زستان دەکەن بە جەژن و لەسەر ئەم باوەڕن کە شەوی یەلدا بێ بارینی بەفر و باران رۆنەقی نیە.هەروەها باوەڕیان بەوەش هەیە کە خواردنی میوەی سارد و شیرین لەم شەوەدا وادەکات تا لە هاوین دا کەمتر هەست بە گەرما بکەن.

ئێرانیانی کۆن شەوی چلەیان بە نگریس دەزانی و دەیانگوت : لەشەوی یەلدادا کە درێژترین شەوی ساڵە، هێرشی ئەهریمەنی تاریکایی و ڕەشایی بەسەر فریشتەی رووناکی دا ئەنجام دەبێ.ئەوان بۆ پوچەڵ کردنەوەی هێرشی ئەهریمەن و یارمەتی دانی فریشتەی رووناکی ، لەدەوری یەکتر کۆدەبوونەوە و ئاگریان دەکردەوە و تا دوو بەتڵی شەو میوە و چەرەیان دەخوارد و سەما و شادیان دەکرد.ئەوان دەیانگوت بەم کارانە لە دەسەڵات و هێزی دەوەزمەی تاریکی کەم دەبێتەوە و توانایی فریشتەی رووناکی زیاتر دەبێ.

قەدیمیەکان ،بارینی بەفر و باران لە شەوی یەلدایان بە نیشانەی ساڵێکی پڕ خێرو بێر دەزانی.خەڵک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەهریمەن شادمانیان دەکرد و بۆنەهێشتنی نگریسی و هێنانەوەی خۆر ، لەدەوری ئاگر کۆدەبوونەوە و فاڵی حافزیان دەگرتەوە.

......................

شەوی یەلدا

شەوی یەلدایە،یا دەیجوورە ئەم شەو

كەدیدەم دورلە تۆ بێ نورە ئەمشەو؟

دڵم وەك حاكمی مەعزولە، قوربان!

خەڵاتی وەسڵی تۆی مەنزوورەئەمشەو

دڵیش مایل بەدیدەی تۆیە،بۆیە

لەمن وەحشی رەمیدەودوورەئەمشەو

كەتۆی شای كەج كولاهی دیدەمەستان،

چ باكم قەیسەروفەغفوورەئەمشەو؟

لەخەوهەڵساوە،یائاڵۆزەچاوت؟

هەمیشەوایە،یامەخمورە،ئەمشەو

سروشكم نەخشی چاوی تۆ دەكێشێ

جێ كەم سەردارەكەی(مەنسوورە)ئەمشەو

موسوڵمانان دەپرسن حاڵی (نالی)

لەكونجی بێ كەسی مەهجورە ئەمشەو

نالی



Writing at: 3 / 11 / 1390برچسب:نالی,شێعر,کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |



دووچــــاوی مەستتە چێشاویانە نــــاز لـــە یەك
عەجب نیانە دوو بەت مەست ئحتیراز لــە یەك

کە خەوتی تێك ئەرژێ لـەشکری مووژەت تێکرا
هەڵێنە چـــــاو و جیاکە سوپاهی نـاز لـــە یەك

لە بەینی ئە برۆ و چـــاوت بەموو دە کـەن فرقێ
بــــــەڵا و فتنە نیــــــانە چـــە ئیمتیاز لــــــە یەك

کەسێ حیکایەتی زارت لـەکن کەسێ نـــــاڵێ
چە رەمز و نوکێك پۆشیوی ئەهلی راز لـــە یـەك

دڵـم کەوێکی کوڵیوە بەدەست دوو زووڵفی ئەتۆ
پەرۆش وعادز و قەڵسن دوو شـــــــــا بـاز لەیەك

ئەتۆ کە ماچی دوولێوت دەوێ (ایمامی)ش رۆح
عەجایەبە کەنە بووین ئێستا بێ نیــــــاز لە یەك

شاعیری گەورەی کورد
(سید کاملی ایمامی زامبیلی)

 



Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:کــــــــوی کوڵـــــــیوو,سید کاملی ایمامی زامبیلی,شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


بەجێ نــــــــایێ دەبێ رووبکینەسـارا
حەقی ئادابی مەجنونی لــــەشـــــــارا

کەچەرخ ئەسکەندەری دی دەردەدارا
ووتـــی ئەم هەم بوە هەم دەردی دارا

هەتاحەق ناصرە هەرحەقمە مەنزور
وەکومەنصورئەگـــــەربمکەن بەدارا

نەگـــــــەیمە ئــــەوجوانەوگیمە پیری
مەددیـــــاپیری پیرانـــی بوخــــــــارا

لـــــەبەرزارونزاری بومە وەك پوش
دەئــــەم جــــارابوێرەمــــــــن بەزارا

مەگەرتۆعرزی حاڵمکەی لەڵای یار

قەڵـــــــــم ساغی قسەمن نیمەیـــــارا

مه‌حوی

 


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:بەجێ نــــــــایێ دەبێ رووبکینەسـارا, مه‌حوی, شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


 

ده‌ردی دووری زۆر گرانه‌ دڵبه‌را هیجران به‌سه‌

دڵ وه‌کوو په‌روانه‌ سووتا چاوه‌که‌م سووتان به‌سه‌

عاقڵان شه‌یدا ده‌بن ڕووبوندی سه‌رو ڕوو لامه‌ده‌

عاشقان کوشته‌ی جه‌فاتن قه‌تڵی مه‌زلوومان به‌سه‌

مورغی دڵ پابه‌ندی دانه‌وداوی خاڵه‌وزولفی خاو

گیری به‌ندیخانه‌ تا که‌ی به‌ندی بێ ئامان به‌سه‌

هه‌رچی بووم بردی به‌تاڵان تورکی مه‌ستی چاوه‌که‌ت

تاقه‌ت و سه‌برو قه‌رارم پێ نه‌ما تاڵان به‌سه‌

شاهیدم فرمێسکی خوێنینه‌ که‌ تۆ جه‌رگت بڕیم

عاشقی ڕووتم ئه‌گه‌ر ته‌قسیره‌ گه‌ر تاوان به‌سه‌

ئێسته‌که‌ش مه‌جنوون و له‌یلێ هه‌ن له‌ عه‌سری تازه‌دا

شێت و سه‌رگه‌ردانی تۆم،حه‌یرانی تۆم ، حیرمان به‌سه‌

گه‌نجی عیشقت پڕ به ‌وێرانه‌ی دڵه و من پێم که‌مه‌

تا زیادبێ چاوه‌ڕێی دیشم مه‌ڵێ ئێحسان به‌سه‌

گه‌ر قسه‌ی عیشقی گۆڵ و بولبول له‌ لات ئه‌فسانه‌یه‌

تۆ گوڵی خه‌ندان و ئه‌منیش بولبولی گریان به‌سه‌

ئاورت به‌ردا دڵ و گیانی حه‌قیقی چاوه‌که‌م

ده‌ردی بێ ده‌رمانه‌ عیشقت ده‌ردی بێ ده‌رمان به‌سه‌‌

مامۆستا عه‌بباسى حه‌قیقى


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:مامۆستا عه‌بباسى حه‌قیقى, شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |





تۆفیق مەحموود ھەمزە ناسراو بە پیرەمێرد و حاجی تۆفیق بەگ (١٨٦٧- ١٩٥٠) شاعیر و نووسەر و ڕۆژنامەوانی ناوداری کورد بوو. لە سلێمانی لەدایکدەبێ و لە لاویدا زانستی ئایینی دەخوێنێت. شێخ مستەفای نەقیب و شێخ سەعیدی حەفید لە ١٨٩٨دا دەیبەن بۆ ئەستەمبوڵ. لەوێ لە کۆلیژی یاسا دەخوێنێت و لە حکومەتی عوسمانیدا لە چەند پۆستی ئیداری و سیاسیدا دادەمەزرێ. لەدوای شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران لە ١٩٢٥ و تێکچوونی بارودۆخ، دەگەڕێتەوە بۆ سلێمانی و تا دوا ساتی ژیانی ھەر لەوێ خەریکی کاری ئەدەبی و ڕۆژنامەوانی دەبێ. پیرەمێرد بەرھەمی ئەدەبیی زۆری ھەیە و زۆر خزمەتی ڕۆژنامەگەریی کوردی کردوە.

ئه‌وی به‌ هێزی قۆڵی ئه‌نازێ
زوو په‌كی ئه‌خا سه‌ختی هه‌ورازێ
ئه‌وی كه‌ به‌ بێ شایی هه‌ڵپه‌ڕێ
وه‌ك ئاشی بێ دان بۆ خۆی ئه‌گه‌ڕێ


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:پیرەمێرد, شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |



بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی یا ناسراو به‌ بابا تایه‌ری عوریانی ، هونه‌رێكی به‌رز و هه‌ره‌ گه‌وره‌ی كلاسیزمی كورده‌ ئه‌م هۆنه‌ره‌ مه‌زنه‌مان زۆر لایه‌نی ژیانی به‌ نادیاری و شاردراوه‌ی ماوه‌ته‌وه‌ ته‌نها ئه‌وه‌ندی لێزانراوه‌ كه‌ خه‌ڵكی شاری هه‌مه‌دان بووه‌ ، كه‌ شارێكی سه‌ر به‌ ناوچه‌ی لوڕستانه‌ ، چوار خشته‌كیه‌كانی به‌ زاراوه‌ی لوڕی وتوه‌ پیاوێكی سۆفی و خواناس بووه‌ له‌ خه‌ڵك دور كه‌وتۆته‌وه‌ و گۆشه‌گیری لا په‌سه‌ند بووه‌ ، به‌ڵكه‌ بگات به‌ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی هه‌ر له‌هه‌مه‌دان كۆچی دووایی كردوه‌و گۆڕه‌كه‌ی له‌سه‌ر گردێكه‌ كه‌ كه‌وتۆته‌ باكوری ڕۆژ ئاوای هه‌مه‌دان ئێستا ئارامگه‌یه‌كی جوانیان به‌سه‌ره‌وه‌ درووست كردووه‌ ( له‌ وێنه‌كانی په‌یجه‌كه‌مان ئه‌لبوومێكمان بۆ وێنه‌ی مه‌زارگه‌كه‌ی درووست كردووه‌ ) له‌باره‌ی ژیانیه‌وه‌ گه‌لێك كه‌س لێی دواون و هه‌ریه‌كه‌ به‌پێی سه‌لیقه‌و بۆ چوونی خۆی شتی نووسیوه‌ به‌ڵام ژیانی بابه‌ تایه‌ر وه‌ك و ژیانی شاعیره‌ گه‌وره‌كانی تر به‌ دوور نه‌بووه‌ له‌ ده‌ست تێوه‌ردانی مێژوناسانی ئه‌ده‌ب و ئه‌وانه‌ی سه‌رسا م و پابه‌ند بوون به‌بیروو به‌رهه‌مه‌ ئه‌ده‌بیه‌كه‌ی . له‌ ئه‌نجامدا وا ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ساڵی له‌ دایك بوونی پێش نیوه‌ی یه‌كه‌می سه‌ده‌ی چواره‌می كۆچی نه‌بووه‌ بابا تاهیر له‌ یه‌كێك له‌ چوارینه‌كانی ئاماژه‌ی بۆ ساڵی له‌ دایك بوونی كردووه‌ كه‌ به‌ پێی لێكدانه‌وه‌ی ژماره‌ی ئه‌بجه‌دی كه‌ساڵی له‌ دایك بوونی ده‌كاته‌ (326) كۆچی به‌رامبه‌ر به‌ (938) زایینی وه‌ سالی مردنی به‌ (401) كۆچی به‌رامبه‌ر به‌ (1010) زایینی دانراوه‌ به‌ڵام هیچ به‌ڵگه‌یه‌ك بۆ دروستی ساڵی مردنی له‌به‌ر ده‌ست نیه‌


Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:بابا تایه‌ری هه‌مه‌دانی, شێعر کردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


پایز! پایز! بووکی پرچ زه‌رد
من مات، تۆ زیز، هه‌ردوو هاوده‌رد
من فرمێسکم، تۆ بارانت
من هه‌ناسه‌م، تۆ بای ساردت
... من خه‌م، تۆ هه‌وری گریانت،
دوایی نایه‌، دادم، دادت
هه‌رگیز، هه‌رگیز، پایز! پایز!
پایز! پایز! شان و مل رووت
من مات، تۆ زیز، هه‌ردووکمان جووت
هه‌رچه‌ند گوڵ سیس ئه‌بێ بگرین
ئاڵتونی دار ئه‌ڕژێ بگرین
پۆلی باڵدار ئه‌فڕێ بگرین
بگرین،،،بگرین، چاومان نه‌سڕین
هه‌رگیز، هه‌رگیز، پایز! پایز!

گۆران



Writing at: 1 / 11 / 1390برچسب:پایز, بووکی پرچ زه‌رد, گۆران, شێعر کوردی,Time: By: محمد پیش بینی| |


صفحه قبل 1 ... 5 6 7 8 9 ... 11 صفحه بعد

About
زمانی کوردی خۆشترین زمانی سه‌ر زه‌وی.. چۆن بنووسرێ وا ده‌خوێندرێته‌وه‌... شانازی ده‌که‌م که‌ زمانی خۆمم هه‌یه‌...
ئاوێنـــــه :POWERED BY
last post
RSS
فرهنگ کردی به فارسی ھەنبانە بۆرینە Hanbana borina
نه‌شئه‌ی پیری
ئـــــــــــــــاوێـــــــــــنـه‌
عـــه‌رز كـــه‌ر وه‌ لـــه‌یـــلا وه‌ صـــه‌د خـــامـــه‌وه‌
چاوی تۆ قیبلەی عەشق و دڵداری
دابه‌زاندنی ئه‌لقه‌ی ۱ تا 93 چێشتی مجێور
وه‌سیه‌تنامه‌که‌ی شێرکۆ بێکەس
شێرکۆ بێکەس
«کوردستانی از زیباترین کلمات»
جــــــاده‌ چۆڵ و سێبه‌ر بوو
روژین پیش بینی
چاوه‌که‌م ئه‌مڕۆ له‌گوڵشه‌ن، گوڵ به‌ عیشوه‌ خۆی نواند
کولکه زێرینه
کولکه زێرینه
نه‌ورۆز
نەورۆز لە شیعری شاعرانی کورد
هـــــه‌ی شه‌می شــه‌وان
دڵى وام ناوێ
عادەتى ئەم چەرخە وایە، ئەهلى دڵ غەمگین ئەکا
بوکه باغانه
لەسەر ڕووت کازیبەی زولفت وەلابە
و صلى الله على ئەو بەحری نووری عیلم و عیرفانە
Abdulla Pashew
خـــەت و خـــاڵا و زولف و برژۆڵ لــــــەنزیک چـــــــاوی مەستە
لـێ یــان پـرســیــم بـیــری ئــەکــەیـت وەڵامــم نــەدایــەوەو ڕۆشــتـم دواتــر لــە بــەر خــۆمــە
چـاو مــه‌ســتـه‌ ده‌ هــه‌سـتــه‌ بــێــره‌ لام خــونـچـه‌ گـوڵـــم
سازی ئاواره‌
خانمه‌ موزیكژه‌نی كورد تارا جاف
مردن گوليكه هه رده م بونداره بو بون كردني گشت كه س به شداره
شێرکۆ بێکه‌س
خۆزگه‌ باران ده‌يزانی، باڵنده‌ كراسی زياده‌ی بۆ گۆڕين نييە.
هۆنراوەیک لە حەزرەتی وەفایی
وەفایی
شعر پاییز
این کهنه رباط را که عالم نام است
شه‌وگاری ته‌نیایی
کاتێک بینیم گەڵاکان زەردەبن و هەڵدەوەرن ...
چاوه‌که‌م زانیوته‌ بۆچی خه‌و له‌ چاوم ناکه‌وێ
هەمیشە وەک نێرگز خۆت دەربخە
جه‌ژنی سالیادی له دایک بونی رۆژین
دوو چاوم خوێن ئه‌بارێنێ له‌ عه‌شقی ڕوومه‌تی ئاڵت
خونچە دڵ بونم لەحەسرت لێــــــــوی تــۆیە، غونچە دەم..!
ئەلائەی نازەنینی شۆخی شۆخان
زۆر لـه مێـژه لـێڵ بوه چاوی دڵم له م شاره دا
گه‌یشتوم بە هەستی گه‌ڵایه‌ک کە ئه‌زانێ با لە هەر لایه‌که‌وە بێت کۆتاییەکەی هەر که‌وتنه
هەڵبەستی دەروون
Daily Links
Blog Links
Blog Archive
Blog Authors
Other Tools

Copyright © 2012 All Rights Reserved by awenakurd.loxblog.com - Des By : M.Pishbini**ئاوێنـــــه**